کۆنگرەی ستار: هەڵەبجە برین و ئازارێکی پێناسە نەکراوە

کۆنگرەی ستار بە بۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەوە بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوەو شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، کە لە ڕێگەی دەستکەوت و ڕێکخراوەکانی گەلی کوردەوە ڕێگری لەو جۆرە کۆمەڵکوژیانە دەکرێت.

قامیشلۆ

 

لە یادی ٣٥ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکەی بەبیرهێنایەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

هەڵەبجە برینی بێدەرمان، خەونە تەواونەکراوەکان، جینۆسایدێکی مێژووی گەورەترین بوو، هەڵەبجە ماڵی شەهیدان ، ئەو ڕۆژەی دایک لە نیشتمانەکەی دابڕا، دایک بێ منداڵ و منداڵ بێ دایک بوو، ڕۆژی ڕەش، ئەو ڕۆژەی مرۆڤایەتی شەرمی لەخۆی دەکرد، ئەو ڕۆژەی کەزەوی و ئاسمان دەگریان، ئەو ڕۆژەی کە هەمیشە لەگەڵ تێپەڕبوونیدا برینەکانمان قوڵتر دەکاتەوە، ئازارەکانمان زیاتر دەکات، لەو ڕۆژەدا کەدەڵێن، هاواری ئێمە زیاتر دەبێت، ئەو ڕۆژەی ئێمە شەرم لە مرۆڤایەتی خۆمان دەکەین، لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ لە هەڵەبجەی بریندار بە فەرمانی سەدام حسێنی دیکتاتۆر بە بەرچاوی جیهانی کەڕولاڵ، گازی ژەهریی کرد بۆ سەر خەڵکی بێتاوان و ژن و منداڵ و بەساڵاچووان، ئەم ڕۆژە لە دڵی ئێمەی کورددا برینێکی بێدەرمان و ئازارێکی بێ پێناسەیە، مرۆڤ بەبێ ئاگر سوتێنران، زەوی و ئاسمان ژەهراوی بوون، مرۆڤایەتی لەو ڕۆژەدا ژەهراوی بوو! لەهەڵەبجە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەلمێنراوە کە گازی خەردەل و هەندێک جۆری گازیان بەکارهێناوە، هەندێک داتاش دەریدەخەن کە ئەو گازانە لەهەڵەبجە بەکارهاتوون ٤-٥ جار زیاترە لە چەکی کیمیایی لە هێرۆشیما و ناکازاکی بەکارهاتوون و لە ئەنجامی ئەو هێرشە دڕندانەیەدا زیاتر لە ٦ هەزار کەسی بێتاوان شەهید بوون و زیاتر لە ١٠ هەزار هاوڵاتیشمان بریندار بوون،  لە هەرێمەکەدا نەخۆشی جۆراوجۆر بڵاوبووەوەو منداڵە تازە لەدایکبووەکان کەم ئەندام بوون، هەرچەندە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی لە ١ی ئاداری ٢٠١٠ ناساند، بەڵام ئەو برینەی هەیە چارەسەر نابێت.

 

"ڕێگە بە دوژمن نادەین ئەم جۆرە کۆمەڵکوژیانە ئەنجام بدات"

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، یادی شەهیدانی هەڵەبجە کرایەوە و بەڵێنیان پیدان کە تێکۆشانیان زیاتر بکەن، تێیدا هاتووە: "ئێمە وەک کۆنگرەی ستار دژی ئەو زوڵمانە دەوەستینەوە و ڕێگە نادەین گەلەکەمان و ژنان و منداڵەکانمان کۆمەڵکوژ بکرێن، ئێمە هەمیشە تێدەکۆشین و پەرە بە ڕۆحی نەتەوەیی و سیستمی ژینگەیی دەدەین،بە یادی ئەوان دەژین و ناهێڵین ڕووداوەکانی وەک هەڵەبجە بەسەر گەلی کورددا بێت، بۆ خەڵکی هەڵەبجە، دایکە بریندارەکان، ئەو منداڵانەی کە هاواریان بە ئاسمان گەیشتووە، دەستکەوتەکانمان دەبێت و دەیکەینە هەمیشەیی نیشانی دەدەین کە منداڵ و دایک و ژنی کورد و هەڵەبجەی بریندار تەنیا نین، سەرەڕای ئەوەی جیهان بێدەنگە لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە، بەڵام ژنان ڕێگە نادەن ڕووداوەکانی وەک هەڵەبجە و دێرسیم و دۆڵی زیلان ئەنجام بدرێت، هەرچەندە ئێمە وەک گەلی کورد لە مێژوودا زۆرترین کۆمەڵکوژی و دڕندایەتیمان چەشتووە، بەڵام بە هۆی تێڕوانین و بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆحی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل خاوەنداری لە خاک و ئاومان دەکەین، ئێمە بەڕێگەی شەهیدانی هەڵەبجەدا دەڕۆین و خەونی منداڵانی بێتاوان بەدیدەهێنین، چیتر ڕێگە نادەین ئاو و خاکەکەمان ژەهراوی بێت بۆیە زیاتر خۆمان ڕێکدەخەین و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ژنان و وڵاتەکەمان دەپارێزین و خۆمان بەهێز دەکەین، بەتوندی ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەین و بۆ بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی هەڵەبجە سەر دادەنەوێنین و دەڵێین بمری داگیرکەرو شەهیدەکانی هەڵەبجە نەمرن".