ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی دابەزینی نرخی خۆراکی لەسەر ئاستی جیهان ڕاگەیاند

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی ئاماژە بەوەدەکات، پێوەری ئابوری نرخی خۆراکی جیهانی بە ڕێژەی ٣.٤ خاڵ کەمبووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی "فاو" ڕایگەیاند، پێوەری ئابوری تایبەت بە نرخی خۆراکی جیهانی بۆ ١٢٤.٣ خاڵ نزمبووەتەوە لە کاتێکدا لە مانگی ئایاری ڕابردوو لە ١٢٧.٧ خاڵدا بوو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵیش نرخی خۆراکی جیهانی کەمترین ڕێژەی ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد ،لە کاتێکدا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ـوەوە نرخی خۆراک بە گشتی لە جیهاندا بەرزبووەوە و زۆربەی ئابوری ناسانیش هۆکارەکەیان گەڕاندەوە بۆ هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا.

 

هاوکات، ڕێکخراوی فاو پێشبینی ئەوە دەکات، ئاستی بەرهەهی گەنمی جیهانی لەمساڵدا دوو ملیار و ٨١٣ ملیۆن تۆن بێت و ئەو بڕەش بە ڕێژەی ١٪ لە بەرهەمی ساڵی ڕابردوو زیاترە هەمان پێسبینیش بۆ بەرهەمی گەنمەشامی دەکەن.