دۆسیەی خەڵاتکردنی کەناڵی ژن تیڤی بۆ ٢٢ی شوبات دواخرا

بەڕێوەبەرانی ژووری تەلارساز کە خەڵاتیان بە ژن تیڤی بەخشی بوو، لە دانیشتنی دادگادا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، دادگا بڕیارەکانی دادگای باڵای لەبەرچاو نەگرت و دۆسیەکە بۆ ٢٢ی شوبات دواخرا.

ئەنقەرە

 

بە ناوی یادی تەلارساز ئیمرە مەدرانەوە، ئیدارەی ژووری تەلارسازەکانی لقی ئەنقەرە خەڵاتی ڕۆژنامەوانی ساڵی ٢٠٢١ی لە بەشی هەواڵی تەلەفزیۆنی نێودەوڵەتی بەخشییە گولەر یەڵدز، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی ژن تیڤی، لەسەر بنەمای خەڵاتەکە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەندامانی ئیدارەی ژووری بیناسازی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" تۆمارکرا.

 

دانیشتنی ئەم دۆسیەیە ئەمڕۆ لە ٢٥هەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەرانی ژوور و پارێزەرەکانیان ئامادەی دانیشتنەکە بوون و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان بەشداری دانیشتنەکەیان کرد.

 

یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەکە بە ناوی تورگوت کۆزان دژی دۆسیەکە قسەی کرد و بڕیارەکانی پێشووی دادگای دەستووری خستە بەردەم دەستەی سوێندخواردن و داوای کرد، لەلایەن لیژنەی پسپۆڕەوە گوێی لێبگیرێت. تورگوت کۆزان کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکەی داواکاری گشتی دەربڕی و وتی: داواکاری گشتی بەبێ خوێندنەوەی بڕیارەکانی دادگای باڵا لێدوانەکەی دووبارە دەکاتەوە، ئەمە چۆن دادگایەکی بەکۆمەڵە؟ داواکاری گشتی بڕیارەکانی دادگای باڵا بە نادروست دەزانێت. بڕیاری AYM بۆ ئەکادیمیەکانی ئاشتی بۆ ئەم دۆسیەیە هەمان شتە. خەڵاتی ژن تیڤی هیچ توندوتیژییەکی تێدا نییە.

 

دانیشتنەکە بۆ ٢٢ی شوبات دواخرا

داواکاری گشتی داوای فراوانکردنی لێکۆڵینەوەکەی ڕەتکردەوە و داوای کاتی زیاتری کرد و سەرجەم داواکاریەکانی دیکەی ڕەتکردەوە، دانیشتنەکەش بۆ ٢٢ی شوبات دواخست.