سوهام شنگالی: ئازادکردنی شنگال بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی گرنگە
سوهام شنگالی، وتەبێژی دیپلۆماسی تاژێ باسی لە ساڵیادی ئازادکردنی شنگال کرد و وتی: ئازادکردنی شنگال بڕگەیەکی گرنگە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی، ئەم بەرخۆدانەی کە لە شنگال بەڕێوەچوو، دەبێت هەمیشە بە زیندووی بمێنێتەوە. نابێت گەل ئەو ڕاستییەی لەبیربچێت کە ڕوویدا.
شنگال
لە ٣٠ی تشرینی دووەمدا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ"، یەکێتی ژنانی گەنجی شنگال و خۆبەڕێوەبەری هەڵمەتێکیان بە دروشمی 'خۆت مەکوژە، هەموو کوشتنێک فەرمانە' بۆ ڕێگریکردن لە خۆکوشتن دەستیپێکرد، ئامانجی سەرەکی ئەم هەڵمەتە کە بە پێشەنگایەتی دەستی پێکرد، ڕێگریکردنە لە خۆکوشتن.
سوهام شنگالی، وتەبێژی دیپلۆماسی تاژێ بە نزیکبوونەوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، و ١٣ی تشرینی دووەم، ساڵیادی ڕزگاری شەنگال، هەڵسەنگاندنی ئامانجەکانی هەڵمەتی 'خۆت مەکوژە، هەموو کوشتنێک فەرمانە' و یادی ١٠ ساڵەی ڕزگارکردنی شنگال بۆ دەزگاکەمان کرد.
"هۆکارەکانی خۆکوشتن زۆرن"
سوهام ەنگالی لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە وەک تاژێ لە کاتی نزیکبوونەوەی ٢٥ی ئەم مانگەدا هەڵمەتێکیان بە دروشمی ‘خۆت مەکوژە، هەموو کوشتنێک فەرمانە’ دەستپێکردووە و وتی: “ئەم هەڵمەتە گرنگییەکی زۆری هەیە، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، بەتایبەتی لە شنگال، خۆکوشتنی زۆر هەیە، ژنانی گەنج کە خۆیان دەکوژن. لەم دواییانەشدا گەنجانیش خۆیان کوشتووە. ئەو هەڵمەتەی دەستمان پێکردووە ئامانجی ڕێگریکردنە لە خۆکوشتن. هۆکاری خۆکوشتن زۆرە. هۆکاری خۆکوشتنی دەروونییە، فشارە کۆمەڵایەتییەکانە - فشارێکی زۆر لەسەر ژنانی گەنج بە تایبەتی هەیە. ئەوە شەڕە، هتد.چونکە چارەسەرێکی جیاواز نابینن، مردن بە ڕێگەیەک بۆ هەڵهاتن و کۆتاییهێنان بە ژیانی خۆیان دەبینن. ئەم دۆخە خەریکە کۆمەڵگە دەگەیەنێتە ئاستی خراپبوون. ئامانج لە هەڵمەتەکەمان لەناوبردنی ئەو عەقڵیەتەیە کە لە خۆکوشتندا هەڵهاتن دەبینێت.
"بە تایبەتی ژنانی گەنج ڕووبەڕووی شەڕێکی تایبەت بوونەتەوە"
سوهام ئاماژەی بەوەشکرد، نەک تەنها ژنانی گەنج بەڵکو گەنجانیش لەژێر فشاری دەروونیدان و خۆکوشتنیش لەنێو گەنجانیشدا زۆرە وتیشێ: ئەو بۆشاییەی تێیدا دەژین دەبێتە هۆی خۆکوشتن، لەلایەکی دیکەوە دیجیتاڵ میدیاش کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە هەیە، ئەم کۆمەڵگەیە وەک کۆمەڵگەیەکی جیا نییە، چونکە ئەم کۆمەڵگەیە ٧٤ فەرمانی بەسەردا هاتووە و دیجیتاڵ میدیا کاریگەری لەسەریان کردووە، شەڕێکی تایبەت لەسەر گەنجان لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە بەڕێوەدەچێت، ژنانی گەنج بەتایبەتی ڕووبەڕووی شەڕێکی تایبەت دەبنەوە، ئامانجمان لە کەمپینەکە ئەوەیە هۆشیاری لەناو کۆمەڵگە و خێزانەکان دروستبکەین.
"خۆکوشتنەکان وەک چارەنووس سەیر دەکرێن"
سوهام شنگالی ئاماژەی بەوەدا کە دەیانەوێت لەڕێگەی کۆبوونەوە و پەروەردەوە بارودۆخی ئێستای کۆمەڵگە بکەنە ڕۆژەڤ و وتی: گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە خۆکوشتن وەک چارەنووس لە کۆمەڵگەدا سەیر بکرێت. ئەمە چارەنووس نییە و نابێت وەک چارەنووس سەیر بکرێت. ڕێبازێکی لەو شێوەیە لە کۆمەڵگەدا هەیە، بەڵام کۆمەڵگە نابێت ئەوەندە نزیک بێت، ئەوەندەی بنەماڵە، کۆمەڵگە بەرپرسیارە لە پەروەردەکردنی گەنجان. وەک تاژێ لە شنگال، ئێمە دەمانەوێت کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد بنێین، لە شنگالێکی خۆبەڕێوەبەردا دەبێت گەنجەکانی ببنە شۆڕشگێڕ، ئێمە ئەمەمان، ڕێگریکردن لە خۆکوشتن، وەک ئەرکێک بینیوە. ئەگەر گەنجان خوێندەوار بن، دەتوانن لە پلەی یەکەمدا ڕێگری لە خۆکوشتن بکەن. ئێمە باسی پەروەردەی سیستەم ناکەین چونکە ئەو گەنجانەی لەناو سیستمدا دەخوێنن، خۆیان دەکوژن. ئێمە باسی پەروەردەیەکی ڕاستەقینە دەکەین کە یارمەتیان بدات باوەڕی خۆیان ببینن.
"ئازادکردنی شنگال بڕگەیەکی گرنگە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی"
سوهام شنگالی سەرنجی بۆ ١٣ی تشرینی دووەم، ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگال ڕاکێشا و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد: سەرەتا ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی شنگال بە یادی ڕێبەر ئاپۆ، هەموو ئەو شەهیدانەی کە خوێنیان بۆ شنگال ڕژاند و بوونە هیوای ئازادی بۆ شنگال، پیرۆز دەکەین، کۆمەڵگەو ئێمە هەموو شەهیدەکانی دژی داعش بەڕێزەوە بەبیردەهێنینەوە، لێرەدا دەتوانین ئاماژە بە بەرخۆدانی ١١ مانگەی گەریلاکانی ئازادی، یەبەشە و یەژەشە بکەین کە لە کچان و کوڕانی ئێزدی پێکهاتوون، هیوای گەڕانەوەی شنگال بۆ ناو کۆمەڵگە جارێکی دیکە زیندوو بووەتەوە، بەم واتایە ڕزگارکردنی شنگال گرنگە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی، پێویستە ئەم بەرخۆدانە کە لە شنگال بەڕێوەچوو، بە زیندووی بمێنێتەوە. نابێت خەڵک ئەو ڕاستییە لەبیربکەن کە ڕوویدا، پەدەکە فرۆشرابوو و ڕووی لە باشوور کردبوو، هەموو شوێنێک کەوتبووە دەست داعش، بەڵام شوێنێکی وەک شنگال هەبوو کە بەرخۆدانی تێدا بوو. دەیان ڤیدیۆ هەیە و ئەو بەرخۆدانەی کە لە شنگال نیشاندرا بوو بە موڵکی جیهان. حپەدەکە سەرەڕای ئەو هەموو ڤیدیۆ و وێنانە، هەڵدەستێ و دەڵێت ئێمە شەڕمان کرد و شنگالمان ڕزگار کرد، لە دەرەوەی ڕاستییەکان قسە دەکات. کۆمەڵگەی ئێزدی بەتایبەتی، ئەوانەی لە شنگال مانەوە و لە کاتی ڕزگارکردنیدا گەڕاونەتەوە، باشتر ئەم ڕاستییە دەزانن، چونکە سات بە سات ئەوەیان بینیوەو تێیدا ژیاون.