عێراق لەڕووی تەندروستییەوە سێیەم خراپترین وڵاتی جیهانە

بەپێی ریزبەندییەك، عیراق سێیەم خراپترین وڵاتی جیهانە لە ڕووی چاودێری تەندروستییەوە و تایوانیش باشترینی جیهانە.

ناوەندی هەواڵ


بەپێی رێزبەندییەك بۆ باشترین و خراپترین ولاتەکانی جیهان لە ڕووی تەندروستییەوە، بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڤەنزویلا خراپترین وڵاتی جیهانە لە ڕووی چاودێری تەندروستییەوە، بەدوای ئەویشدا وڵاتەكانی "بەنگلادیش، عێراق، ماڵتا و مەغریب" دێن.


هەروەها تایوان باشترین وڵاتی جیهانە لەڕووی چاودێری تەندروستییەوە و زۆرترین خاڵی كۆكردووەتەوە، بەدوایدا "كۆریای باشور، ژاپۆن، فەڕەنسا و دانیمارك" لە باشترینی ڕیزبەندییەکەدان.


پێشتریش لیستی باشترین و خراپترین شارەكانی جیهانی لەڕووی چاودێری تەندروستییەوە بڵاوكرایەوەو "تایبییە" لە تایوان باشترین شار و بەغداش لە عێراق خراپترین بوو.