عێراق، لە ئەمساڵدا ٧٧٢ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە

لەمساڵدا ٧٧٢ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، بەپێی ئامارەکانیش بەراورد بە ساڵی پار ١٠٠ حاڵەتی خۆکوشتن زیادیکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

سایتی فەرمی حكومەتی عێراق بڵاویكردەوە، لەمساڵدا ئامارەکانی خۆکوشتن لە عێراق زیادی کردووە کە ٧٧٢ حاڵەتی خۆكوشتن تۆمارکراوە، بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش ئاماژە بەوەدەکەن حاڵەتەکان لە هەڵکشاندایە.

 

بەپێی ئامارەکان لەمساڵدا ٧٧٢ کەس خۆیان کوشتووە، بەمەش ١٠٠ حاڵەت بەراورد بە ساڵی پار زیادی کردووە، عێراقیش ڕێوشوێنی خێرای گرتووەتە بەر و لیژنەی تایبەتمەندی سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان دروستکردووە.

 

ئامارەکان دەریدەخەن ڕێژەی خۆکوشتنی گەنجانی کەمتر لە ٢٠ ساڵ، ٪٣٦٠٦ و لە ٢٠-٣٠ ساڵ ڕێژەکەی ٪٣٢.٢ە، ڕێژەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ڕەگەزی نێردا ٪٥٥.٦ و لە ناو ڕەگەزی مێ‌دا ٪٤٤.٨ە.

 

لە ٪٣٦.٢٢ی خۆکوشتنەکان بەهۆی فشاری دەروونی وەک قەیرانەکان، بێکاری، هۆکاری خوێندن و کێشە خێزانییەکان و ٪٣٤.٦٤ بەهۆی کێشەی دەروونییەوە بووە.

 

بەپێی ئامارەكان حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە عێراق بەم جۆرەیە:

لە ساڵی ٢٠١٦ – ٣٩٣ حاڵەتی خۆکوشتن

لە ساڵی ٢٠١٧ - ٤٦٢ حاڵەتی خۆکوشتن

لە ساڵی ٢٠١٨ - ٥٣٠ حاڵەتی خۆکوشتن

لە ساڵی ٢٠١٩ - ٦٠٥ حاڵەتی خۆکوشتن

لە ساڵی ٢٠٢٠ - ٦٦٣ حاڵەتی خۆکوشتن

 

ت.پ