عێراق ڕێگەی نەدا شاندی ئیتاڵیا بچنە ناو شاری مەخموور

ئەو شاندە ئیتالیایەی کە دەیانویست بچنە ناو کامپی پەنابەرانی مەخموور، لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە ڕێگرییان لێکرا.

ناوەندی هەواڵ 

 

دوێنێ ١٨ی ئایار، شاندێکی ئیتاڵیا کە هەوڵی چوونە ناو کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)ی دەدا، لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا.

 

شاندەکەی ئیتالیا کە کۆمەڵەکەیان ناوی 'رێگای کوردستان'ە، لە نێو ئاوارەکاندا بەدوای هاوکاری تەندروستی و پەروەردەدا دەگەڕێن. هەروەها دەیانویست بچنە ناو کامپەکەوە بۆ وەرگرتنی پێداویستیەکانی نەخۆشخانە وەک دەرمان و هتد بۆ کامپی مەخموور. بەڵام شاندەکە لەلایەن عێراقەوە ڕێگری لێکرا و ڕێگەیان پێنەدرا بچنە ناو کامپەکەوە.