عێراق، ٣٧٩ حاڵەتی خۆکوشتن بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ زیادکردووە

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ساڵی ٢٠١٦دا ٣٩٣ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، ٣٧٩ حاڵەت زیادیکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ساڵانە ئامارەکانی خۆکۆشتن لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڵاودەکرێتەوە، بەپێی ئامارەکان لەساڵێ ٢٠٢١دا ٧٧٢ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە.

 

لەو ئامارانەی ساڵەکانی ڕابردوو کە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە حاڵەتەکانی خۆکوشتن هەر ساڵێک بە نزیکەیی ٨٠ حاڵەت لە هەڵکشاندا بووە، لە ڕاپۆرتەکانیشدا ئاماژە بە خراپی دۆخی ئەمنی عێراق، شەڕ و ململانێ سیاسییەکان، قەیرانە ئابوری کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکان هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی ڕێژەکەن.

 

ئامارەکان بەم جۆرەیە:

لە ساڵی ٢٠١٦دا ٣٩٣ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە.

لە ساڵی ٢٠١٧دا ٤٦٢ حاڵەت تۆمارکراوە، بەراورد بە ٢٠١٦، ٦٩ حاڵەت زیادیکردووە.

 

لە ساڵی ٢٠١٨دا ٥٣٠ حاڵەت تۆمارکراوە.

لە ساڵی ٢٠١٩دا ٦٠٥ حاڵەت تۆمارکراوە، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨، ٧٥ حاڵەت زیادیکردووە.

 

لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٦٦٣ حاڵەت تۆمارکراوە.

لە ساڵی ٢٠٢١دا ٧٧٢ حاڵەت تۆمارکراوە، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، ١٠٩ حاڵەتی خۆکوشتن زیادیکردووە.

 

تا دەچێت ڕێژەی خۆکوشتن لە هەڵکشاندایە، لایەنی پەیوەندیداری عێراق ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی خۆکوشتن دەکەن و بە پێویستی دەزانن چارەسەری خێرای بۆ بدۆزنەوە، بە پێچەوانەوە دۆخەکە بەرەو خراپتر دەچێت.

 

ت.پ