قەسەدە: کۆبوونەوەکان بۆ ئاگربەست سەرکەوتوو نەبوون
ناوەندی پەیوەندی و ڕۆژنامەوانیی قەسەدە ڕایگەیاند کە دانوستانەکان بە نێوەندگیری ئەمریکا بۆ ئاگربەستی پەیوەندیدار بە مەنبج و کۆبانێ سەرکەوتوو نەبوون.

ناوەندی هەواڵ
ناوەندی پەیوەندی و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "قەسەدە" سەبارەت بە ئاگربەست بە نێوەندگیری ئەمریکا لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
هەوڵەکانی نێوەندگیری ئەمریکا بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە ناوچەکانی مەنبج و کۆبانێ بەهۆی نزیکبوونەوەی تورکیا بەرامبەر بە هەوڵەکان و دوورکەوتنەوەی لە قبوڵکردنی خاڵە سەرەکییەکان، سەرکەوتوو نەبوون، نێوەندگیرییەکە بۆ گواستنەوەی ئەو شەڕڤانانەی کە لە ئەنجومەنی سەربازی ماونەتەوە و هاووڵاتییانی مەدەنی بووە کە لە مەنبج گیریان خواردووە و ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچە ئارامەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها پرسی گواستنەوەی تەرمی سلێمان شا بۆ شوێنی پێشووی خۆی بوو، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ وەستاندنی شەڕەکە، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لەم دواییانەدا بەردەوامن لە هێرشەکانیان.