پزیشکێکی سلێمانی لەبۆردی عەرەبی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عیراق بەدەستهێنا

پزیشک لەنجە دڵشاد، کە خوێندکاری بوردی عێراقی پزیشکی بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بوو توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەستبهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، پزیشک لەنجە دڵشاد، کە خوێندکاری بوردی عێراقی پزیشکی بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بوو توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەستبهێنێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ڕابردووش لە هەمان پسپۆڕی سەنتەری سلێمانی لەسەر ئاستی ووڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو ڕێژەی دەرچون ١٠٠% بوو و سێ پزیشکی سلێمانی لە یەکەمەکان بوون ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی لەبواری تیشک و سۆنەر لە ئاستێکی بەرزدایە سالانە یەکەمەکانی لەو بوارە لە بوردەکانی کوردی و عیراقی عەرەبی بەدەستدەهێنن کە جێی شانازیە بو شاری سلێمانی و بەریوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.