پەیمان ڤیان: کورد لە ئێراندا کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراوە

پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پژاک دەڵێت: گەلانی ئێران بە ڕوحی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەتوانن سیستمێکی کۆمەڵایەتی جێگرەوە درووست بکەن، کورد لە ئێراندا کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە شەوی ١٣ـی حوزەیران، بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان لە لایەن ئێران و دواتر هێرشی موشەکی بۆسەر ئیسرائیل، مەترسییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێندەی تر قوڵ کردووەتەوە، ئەمەش کاریگەری ڕاستوخۆی لەسەر دۆخی ناوخۆی ئێران کردووە و لە بنەڕەتەوە ڕژێمی ئێرانی هەژاندووە.

 

پەیوەست بەم دۆخەکەوە پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی کوردستان "پژاک" بۆ ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگور هەڵسەنگاندنی کردووە.

 

"ڕوخانی ڕژێمی ئێران بۆ هەرێمەکە و جیهان ئاژاوەیەکی گەورە لەگەڵ خۆییدا دێنێت"

پەیمان ڤیان  ئاماژەی بەوەدا، ڕوخانی ڕژێمی ئێران بۆ هەرێمەکە و جیهان ئاژاوەیەکی گەورە لەگەڵ خۆییدا دێنێت و گوتی، "ئەوانەی لە عێراق، لیبیا و سووریادا ڕوویاندا لە ئیستا بەشێوەیەک لە شێوەکان لە ئێراندا ڕوودەدەن. ئەم بابەتە پەیوەستە بە هەڵوێستی ڕژێمیشەوە، گەر زیاتر بەرەنگار بێتەوە، هێرشەکان قورستردەبن. لە دەرەوە کۆتای بە هەموو هەژموونێکی ئێران هێندراوە و لەم ئاستەیشدا گورز لە ناوەوەی ئێران دەدرێت. چەندین فەرماندە و بەڕێوەبەری باڵا کوژران. جیهانبینی کۆماری ئیسلامی هەر خۆیی ناکۆکە. عەقڵێتی فاشیزم (فارس و شیعەگەرای) هەرخۆی گەورەترین ناکۆکییە. لەلایەکی دیکەوە کرێخۆرەی جەنگ بەتەواوەتی ڕێگەی لە عەقڵی سەلیم دەکات، زۆر بە سیستەماتیکانە سیاسەت بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی دادەڕێژێتەوە.

 

"وێڕای هێرشەکان، ئێران گیرۆدەی چەندین قەیرانی ناوخۆییە"

قەیرانی ئابووری فشارێکی زۆری لەسەر گەل و دەوڵەت درووستکردووە. لەگەڵ ئەمەشدا وشەکەساڵییەکی کاریگەر هەیە. ئەمە تەنها لە باکوور و زاگۆرس هەیە. لە ئەسفەهان، شیراز و کرمان ترسێکی گەورەی کۆچبەری هەیە. بێگومان ئەم هۆکار و هێرشانەی ئەم کۆتاییەیش کاریگەرییەکی مەزن لەسەر گەل دادەنێت، ڕوخانی ڕژێمی ئێران بۆ هەرێمەکە و جیهان ئاژاوەیەکی گەورە لەگەڵ خۆییدا دێنێت. بۆیە ئەم بابەتە بە ئاگادارییەوە بەڕێوەدەبرێت. لەلایەکی دیکەوە بابەتی هێزی دژبەری ڕژێم، بەتایبەتی هێزی کورد دەبێت بەشێوەیەکی جیاواز و تایبەت هەڵسەنگێندرێت.

 

"کورد لە ئێراندا کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراوە"

پەیمان ڤیان دەستنیشانی کرد گەلی کورد لە ئێراندا کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراوە و ئاگاداری بارودۆخەکەیە و گوتی، "کورد لە ئێراندا داوای مافە بنەڕەتییەکانی دەکات. بە پێچەوانەی بانگەشەکانی ڕژێمەوە، کورد 'جوداخواز' نییە. لە ئێستادا ڕێکخراوترین گەل لە ئێراندا گەلی کوردە و ئاگاداری بارودۆخەکەیە. هەندێک هێز هەوڵدەدەن شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەگوێرەی بەررژەوەندییەکانی خۆیان بەکاربهێنن. بەڵام ئێمە لەم پرۆسەیەدا بە ئاگادارییەوە دەجوڵێینەوە و زۆر بەڕوونی هەڵوێستی خۆمان نیشان دا.

 

"تێکۆشانی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافە بنەڕەتییەکانێتی"

وتیشی: ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کورد چۆن بگۆڕین بۆ هێزی بنەڕەتی گۆڕانکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی. ڕێبەر ئاپۆ پێش ٢٠ ساڵ گوتبووی 'کوردی ئازاد، ناسنامەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوینە'. دەبێت ڕژێم باش بزانێت کورد مافە بنەڕەتییەکانی خۆی دەوێت. کورد بە پارادایمی ئازادیخوازییەوە زۆر بەرفراوان بیردەکاتەوە و خواستە بنەڕەتییەکانیی خۆی دەوێت. گرنگ نییە بارودۆخەکە چی و چۆن بێت بۆ مافەکانی خۆمان تێدەکۆشین. کورد لەگەڵ ئیدارەیەکی هاوبەشدایە کە باس لە فۆرمەلەکان بکات، کورد لەگەڵ شەڕدا نییە. هاوکات بەرگری و پاراستنی خۆی دەکات، خاوەن هێزی سیاسی و ڕێکخستنییە. دەستبەرداری کوردایەتی و مافە بنەڕەتییەکانی خۆمان نابین. وەک ڕێبەر ئاپۆیش ئێژێت، 'کوردایەتی ئیدی حەقیقەتێکی مسۆگەرە'. لەسەر ڕێگەی حەقیقەتین، کوردایەتییمان حەقیقەتمانە."