"پیلانگێڕیی بە ژیانی فەلسەفەی ئازادی دەشکێندرێت"
جەواهیر عوسمان، بەڕێوبەری ئەنجومەنی ژنانی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جزیرە، ئاماژەی بەوەکرد کە پیلانگێڕیی دەکرێت بە ژیانکردنی فەلسەفەی ئازادی تێکبشکێندرێت.
قامیشلۆ
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و ماوەی ٢٤ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی تونددایە، جەواهیر عوسمان، بەڕێوبەری ئەنجومەنی ژنانی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جزیرە، ئاماژەی بەوەکرد، کە ژنان شۆڕشی ژنانیان بە بیرۆکەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا و وتی: بە هێزی هەمان ژنان پیلانگێڕییەکە تێکدەشکێت.
جەواهیر عوسمان پیلانگێڕیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە ئازار و ناخۆشی وەسفکردو وتی: "ماوەی ٢٤ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندایە و ماوەی ٢٢ مانگە گۆشەگیریی سەختە و هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە دەوڵەتە سەرمایەداریەکان پشتگیری ئەم پیلانگێڕییە دەکەن و تا ئەمڕۆش بەردەوامن، ١٥ی شوبات ئازارێکە بۆ ئێمە و ئەمەش ڕێگەمان پێدەدات بۆ شکاندنی ئەم گۆشەگیرییە زیاتر کار بکەین، ڕێبەر ئاپۆ و هەموو زیندانیانی سیاسی زیندانەکان لە مافە مرۆیی و یاساییەکانیان بێبەشن و گۆشەگیریی لە سەر زەمینەی فریودەرانە و سیاسەتی نامرۆڤانە خراپتر دەکرێت".
"ڕێگە بۆ تورکیا کراوەتەوە بۆ هەموو جۆرە هێرشێک لەسەر گەلەکەمان"
جەواهیر عوسمان تیشکی خستە سەر ئەو ڕەوایەتییەی کە ڕێگە بە تورکیا دراوە لە دوای پیلانگێڕی هێرش بکات و وتی: "زۆرێک لە دەوڵەتەکان وەک دۆست و لایەنگری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان دەربڕیوە، بەڵام بەداخەوە لە پیلانگێڕیەکەدا ڕووخساری نهێنیان ئاشکرابوو و ڕاستیەکەیان ئاشکرا بوو، ئەمەش بووە هۆی ئەنجامدانی پیلانگێڕییەکە، هاوکات پیلانگێڕییەکە ڕەوایەتی دا بە دەوڵەتی تورک بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە هێرش و شەڕێک بۆ سەر گەلەکەمان و بەتایبەتی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تورکیا بۆ ئەوەی کێشە ناوخۆییەکانی بشارێتەوە دەیوسیت ڕۆژەڤێکی نوێ دروست بکات".
"ئایدیۆلۆژیای ئازاد لەناوناچێت"
جەواهیر عوسمان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە هەرگیز ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دیلکردن ناچەوسێنرێتەوەو دەوڵەتە پیلانگێڕەکان پلانیان داڕشتبوو بۆ گرتنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی بیرۆکە ئازاد و دیموکراتی بڵاونەبێتەوە، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا، وتی: "ئەو ئایدیۆلۆژیایەی کە ڕێبەر ئاپۆ بڵاویکردەوە ئایدیۆلۆژیای ئازادکردنی بیری مرۆڤ بوو، بۆیە ئایدیۆلۆژیایەکی ئازاد و دیموکراتیک بە دیلبوون لەناوناچێت، دروشمی ئێمە هەمیشە ئەوەیە کە ڕاستە ڕێبەرمان لە زینداندایە، بەڵام بیرکردنەوەکانی ئازادن و لە دڵ و مێشکماندا دەژین".
"ژیانی فەلسەفەی ئازادی ڕێگای شکستهێنانە بە پیلانگێڕییەکە"
جەواهیر عوسمان جەختیکردەوە کە سورن لەسەر ئەوەی پیلانگێڕیی بە بوونی خۆیان لەناودەبەن و وتی: "ئێمە وەک گەلی کورد و بەتایبەتی ژنان ئەوەندەی ئازارمان بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ چەشت، ئەوەندەش سورین و تووڕەیی و تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادکردنی سەرۆکمان زیاتر دەبێت، ئێمە ئازاری گۆشەگیریی تووندمان لەسەر ڕێبەرەکەمان بە بەرخۆدان چارەسەر دەکەین، بەدواداچوونی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هۆی ڕووخاندنی سیستەمی فاشیستی و پیلانگێڕی، لەگەڵ زیادبوونی پیلانگێڕی و هێرشەکان لە دژی ئێمە، پێداگرییەکانمان زیاتر دەبێت و کارەکانمان بەهێزتر دەکەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، لەوانەیە لە تێکۆشانماندا زۆر زەحمەتی هەبێت، بەڵام ئێمە دووبارە بەردەوام دەبینەوە ڕاستی ئێستا ئەوەیە کە بوونی ئێمە لەناوچوونی دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانیەتی".