پیاوێک تەقەی لە هاوژینەکەی کرد

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، پیاوێک بە گولە هاوژینەکەی بریندار دەکات، تۆمەتبارەکەس دەستگیرکراوە، ژنەکەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. ناوەندی هەواڵ

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، پیاوێک بە گولە هاوژینەکەی بریندار دەکات، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە، ژنەکەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ناوەندی هەواڵ

 

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەگی کاریزانی شاری هەولێر، پیاوێک تەقەی لە هاوژینەکەی کردووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو پیاوە دوو گولەی بە هاوژینەکەیەوە ناوە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، تۆمەتبارەکەش دەستگیرکراوە، پەڕاوی یاسایی بۆ کراوەتەوە.

دوای ئەوەی کەسێک گوێی لە دەنگی تەقەدەبێت لە ماڵەکەدا بنکەی پۆلیسی باداوە و سەروەرانی ئاگادارکردووەتەوە، چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتبارەکە ناوی (ھ.ع.ق)، لە بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس لە ماڵی تۆمەتبارەکە چەکی کلاشینکۆف و دەمانچە و چەقۆیان دۆزیوەتەوە.