پیاوێک لە ڕۆژێکدا پێنج ژن دەکوژێت

لە وڵات پیاوێکی ئاڵودەبووی ماددەی هۆشبەر لە ڕۆژێکدا دوو هاوسەری خۆی و شەش کەسی دیکە لە دوو ناوچەی جیاواز دەکوژێت. ناوەندی هەواڵ

لە وڵاتی ئێران پیاوێکی ئاڵودەبووی ماددەی هۆشبەر لە ڕۆژێکدا دوو هاوسەری خۆی و شەش کەسی دیکە لە دوو ناوچەی جیاواز دەکوژێت.

ناوەندی هەواڵ

 

پیاوێک لە شاری ئەهوازی وڵاتی ئێران ئەمڕۆ هاوسەرەکەی و دایکوباوک و دوو برای هاوسەرەکەی بە چەک دەکوژێت، دواتر دەچێتە شارۆچکەیەکی دیکە لەوێ هاوسەرەی دووەمی و دایک و باوک و برای هاوسەرەی دووەمی لەگەڵ کوڕەکەی خۆیدا دەکوژێت.

پاش کوشتنی ئەو هەش کەسە لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا، دواتر خۆشی دەکوژێت، ئەم ڕووداوە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئێراندا بە دۆخێکی نائاسایی دادەندرێت، چونکە تەنها لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هەشت کەس دەکوژرێت و دواتر بکوژەکە خۆشی دەکوژێت.

بەپێی وتەی پۆلی ئەو شارە، ئەو پیاوە ئاڵودەی ماددە هۆشبەرەکان بووە، چەند جارێک لەسەر بەکارهێنانی ماددەی جیاوازی هۆشبەر دەستگیرکراوە.