پەیامی پشتیوانی لە نێرگس محەمەدییەوە بۆ وریشە مورادی

نێرگس محەمەدی، داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ پەیامێکی پشتیوانی بۆ وریشە مورادی نارد کە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و وتی: وەستانەوە لەدژی سزای لە سێدارەدان ئەرکی هەمووانە و دەبێتە ئامڕازێکی نوێی سەرکەوتن.

ناوەندی هەواڵ

 

 نێرگس محەمەدی، داکۆکیکاریمافی مرۆڤ سزای لە سێدارەدانی وریشە موردای شەرمەزار کرد و وتی: سزای لە سێدارەدان، بە تایبەتی لە سیستمی دادوەریدا کە سەربەخۆی خۆی لە دەستداوە، پێشلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤە، بەم هۆکارە نێرگس محەمەدی داوای کرد سزای لە سێدارەدان هەڵبگیرێت، لە ڕژێمی ستەم و زۆردارییدا کە سیستەمی دادگا لە ئاست دەسەڵاتداری ئۆتۆرێتە و هەژموون خوازدا دەستەو وەستان و ملکەچ دەبێت، دژوەستانەوە بەرانبەر یاسا و بڕیارەکانی لە سێدارەدان ئەرکی هەموو کەسێکە."

 

"وەستانەوە لەدژی لەسێدارەدان ئەرکی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵگەیشە'

نێرگس محەمەدی ئاماژەی بە گرنگی تێکۆشان لە دژی سزای لە سێدارەدان کردوە کە بەشێکە لە بەرخۆدان دژی ڕژێمی ئۆتۆریتەری ئێران و وتی: ڕژێمی دەسەڵاتدار، سێدارە وەک ئامڕازێکی ستەم و زۆرداری بە کاردەهێنێت، ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵگە نابێت تەنها گۆڕانکاری سیاسی بە ئامانج بگرێت، هەروەها دەبێت سزای لە سێدارەدانیش بکات بە ئامانجی خۆی.

 

نێرگس محەمەدی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لە کۆتاییدا وتی: بۆ ئەوەی ئەم تێکۆشانە بەڕێوەببەین، ناچارین و پێویستییە ماشێنی  لەسێدارەدانی ڕژێم هەڵوەشێنینەوە، ڕێگری بکەین لە وەرگرتن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لە سێدارەدان، هیوادارین ڕۆژێک سزای لە سێدارەدان بە تەواوی هەڵبوەشێتەوە، ئەو ڕۆژە یەکلاکەرەوە دەبێت و دەبێتە ئامرازی نوێی سەرکەوتن.