"پێویستە سووپای تورکیا واز لە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بهێنێت"
هاوپەیمانی ژنانی ڕاگەیاندنکار"CFWIJ" ، داوا دەکات سووپای داگیرکەری تورک واز لە بەئامانجگتنی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بهێنێت و جەختی کردەوە، دەبێت دادپەروەری بەدی بهێندرێت و هەموو ئەو کەسانەی بەرپرسن لە هێرشەکەی سەر ڕۆژنامەنووسانی کۆمپانیای چەتر لێپر
ناوەندی هەواڵ
هاوپەیمانی ژنانی ڕاگەیاندنکار"CFWIJ" ، لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە بڵاوکردەوەو نیگەرانی خۆی بۆ لەدەستدانی هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا دەربڕی و جەختی کردووەتەوە، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە کوژراون، چونکە بەرگری لە ڕاستییەکان دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەو هێرشە کردەوەیەکی ترسنۆکانە و توندوتیژییە، ئێمە لە CFWIJ پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاوکارانی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان دەکەین، پێویستە سووپای تورکیا واز لە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان بهێنێت، داوا دەکەین بەزووترین کات دادپەروەریی بەدیبێت هەموو ئەوانەی بەرپرسیارن لە هێرشەکە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.