"پێویستە خەبات دژی سزای لەسێدارەدان زیاد بکرێت"

کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ دژی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی بەیاننامەیەکی ڕاگەیاندو داوای بەرزکردنەوە و فراوانکردنی خەبات لە دژی ئەقڵیەتی پیاو-دەوڵەت کرد.

کۆبانێ

 

چالاکوانانی مافەکانی ژنان پەخشان عەزیزی، لە ٢٣ی تەمووز و شەریفە محەمەدی لە ٤ی تەمووزدا سزای لەسێدارەدانیان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەسەردا سەپێندرا.

 

دژ بە بڕیارەکانی ڕێژیمی ئێران، کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ لە کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمڕۆ لە ناوچەی ژنی ئازاد لە شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات بەیاننامەیەکی دا، دەیان ئەندام و نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان، خۆبەڕێوەبەری، پارێزەران، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و گەنجان ئامادەبوون.

 

پەیمان عەلوش، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار بەیاننامەکەی خوێندەوەو وتی: شۆڕشی گەل لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پیشەنگایەتی ژنان دەستی پێکرد، ئەم شۆڕشە بوو بە شۆڕشی مرۆڤایەتی لە سەختترین هەلومەرجدا، بۆ ئەوەی هەموو ئەندامان بتوانن ژیانێکی ئازاد و یەکسان بەیەکەوە لەگەڵ فەلسەفەی ڕێبەری مرۆڤایەتیدا بژین، ڕێبەر ئاپۆ نەتەوەی دیموکراتیکی بونیاد ناو هەموو گەلی ناوچەکەی خۆی لە چوارچێوەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیدا بینی، بەتایبەتی ژنان لەگەڵ شۆڕشدا ڕاپەڕین و بوونە پیشەنگی کۆمەڵگە و سوپا و سیاسەت وەک ژنانی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا بانگەوازێکمان هەیە بۆ هەموو ژنانی جیهان و خەڵکی ئازادیخواز کە لە پێناوی ژناندا بوەستنەوە و خەبات لە دژی دەوڵەت بکەن.

 

لە هەموو جیهاندا ژنان ڕۆژانە دەکوژرێن و دەستدرێژیان دەکرێتە سەر، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە و گەل بتوانن بە ئازادی و ئاشتیانە پێکەوە بژین، بە دڵنیاییەوە خەباتی هاوبەش پێویستە، بەتایبەت وەک ژنێک ڕۆڵێکی سەرەکییان لە خەباتی ژناندا هەبێت، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ژنان بە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان لە ڕاپەڕینی ئازادیدا کرد، ژن لە هەر کوێیەکی دونیادا گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئاگایان لە یەکتربێت و خەباتی خۆیان لە دژی ئەقڵیەتی پیاوان و دەوڵەت و کردەوەکانی دەسەڵاتی سێیەم دەردەبڕن، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتیی ڕژێمی ئێران بە شێوەیەکی یاسایی لە دژی ژنان بەڕێوە دەچێت، هەموو ئەو دامودەزگایانەی بانگەشەی پاراستنی مافی دیموکراسی دەکەن، چاویان لە کردەوەکانی ڕژێمی ئێرانە، پێویستە جیهان باش بزانێت کە ژن هەرگیز بە تەنیا کۆیلایەتی قبوڵ ناکات، ژنێک کە ئازادی دڵ و دەروونی خۆی وەرگرتبێت، ناگەڕێتەوە بۆ ساڵانی پێشوو، ژن خاوەنی کار و ئاین، حزب و سوپایە هەر بۆیە دەڵێین هەرکەسێک دڵی خۆی بە ئازادی بدات، پێویستی بە هەڵوێستێکی دروست هەیە بەرامبەر بەو کردەوانەی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت.

 

دوایین بڕیاری لە سێدارەدانی ژنان بە ناوی شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی بە توندی ئیدانە دەکەین، داوا لە ڕژێمی ئێران دەکەین دەستبەجێ دەستە پیسەکانیان لەسەر ژنان لاببن و دۆخی شەریفە موڕادی ئاشکرا بکەن، چونکە هیچ زانیارییەک لە دەربارەی ئەو ژنە بوونی نییە، لەسەر ئاستی جیهانیش، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەموو جۆرە دڕندەیەک بەرامبەر بە ژنان دەکرێت با خەباتی خۆمان لە دژی بەرز بکەینەوە، ئەرکی هەموو ژنێکە کە پشتیوانی لە خەباتی ژنان بکات لە دژی دڕندەیی دەوڵەتە زلهێزەکان، ئێمە وەک ژن پیشەنگایەتی خەبات دەکەین تا کۆتایی خەباتمان لە دژی هەموو جۆرە چەوساندنەوەیەک لەلایەن پیاوان و دەوڵەتەوە بەرز دەکەینەوە و فراوانتر دەکەین.

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "نا بۆ کوشتنی ژن"، "نا بۆ تاڵانکردنی سروشت"، "نا بۆ سزای لە سێدارەدان" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.