ڕێپێوانی مەشخەڵ لە کۆبانی

بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ-وە، گەنجان ڕێپێوانیان کرد و بەرخۆدانی ئازادییان لەسەر گۆڕەکانیان بەبیرهێنایەوە.

بەبۆنەی ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ-وە، گەنجان ڕێپێوانیان کرد و بەرخۆدانی ئازادییان لەسەر گۆڕەکانیان بەبیرهێنایەوە.

کۆبانێ

 

ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش هێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر کانتۆنی کۆبانێ و لە  ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە ئەنجامی ١٣٤ ڕۆژی بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە کۆبانێیان ڕزگارکرد، لە حەوتەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە دەستی چەتەکانی داعش، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە دروشمی "بە ڕۆحی بەرخۆدان و تێکشکاندنی داعش لە کۆبانێ، بە هێز و بەرخۆدانی گەنجان، ئازادی ڕێبەری ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" ڕێپێوانی مەشخەڵیان ڕێکخست.

 

گەنجان لەبەردەم شاری کۆبانێ کۆبوونەوە و بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "شەهید نامرن" بەرەو گۆڕستانی شەهید دیجلە بەڕێکەوتن لە گۆڕستانەکەدا سەدان خانەوادەی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان ڕێپێوانێکیان بە بەرزکردنەوەی دروشمەکان ڕێکخست کە شەهیدانی ئازادییان بەبیرهێنایەوە.

 

پاشان مەڕاسیمی یادکردنەوەی شەهیدانی کانوونی دووەم بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد پاشان ئەحمەد دەرویش، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ قسەیکرد ئەحمەد بەڵێنیدا تێکۆشانی ئازادی بەرزبکاتەوە.