ڕێپێوانی گەورەی ئازادی بۆ ماوەی ٧ ڕۆژە بەردەوامە

ڕێپێوانی ئازادی گەورە، کە لە دوو باڵی وان و قەرس کە دەستیپێکرد، لە حەوتەمین ڕۆژی خۆی لە بینگۆل و جزیرە بەردەوامە، بەشداربووان ڕایانگەیاند هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە ڕێپێوانەکەیان بکات.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێپێوانی ئازادی گەورە لە ۱ی شوباتدا لەلایەن دوو باڵی وان و قەرسەوە بۆ داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی دیموکراتیک بۆ پرسی کورد دەستیپێکردو لە ڕۆژی حەوتەمیندا پێداگرییەکی زۆرەوە بەردەوامە، بەشداربووان بە پەرۆشییەوە پێشوازییان لێکرا لەلایەن خەڵکەوە و ڕایانگەیاند، هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگری لە ڕێپێوانەکەیان بکات.

 

سیاسەتمەداران و نوێنەرانی ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان لە باڵی وان لە ناوچەی سیلۆپی شرناخ بۆ ناوچەی جزیرە ڕۆیشتن، هاوڵاتیان بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" ڕێپێوانیان کرد.

 

ڕێپێوانی ئازادی لە ناوچەی پردی یافەس لە جزیرە لەلایەن دایکانی ئاشتییەوە پێشوازی لێکرا، لە پێشوازییەکەدا، دایکان سروودی "بەرخۆدان دۆزێکی باشە" و "وەرنە پێش"یان وتەوە، دواتر دایکانی بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان"، "ئاشتی لە ئیمرالییە"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "گۆشەگیری مردنە، بەرخۆدان ئازادییە" ئاشتی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون، خەڵکی ناوچەکە بە چەپڵە لێدان پشتیوانی لە ڕێپێوانی ئازادی دەکەن.

 

ڕێپێوانی ئازادی بەرەو بینای ڕێکخراوی پارتی دەم لە جزیرە ڕێپێوانیان کرد و لێرە لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازییان لێکرا بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ." یەکێک لەو کەسانەی کە لەبەردەم بیناکە بوو، ئەسمەر تونج دایکی محەمەد تۆنچ  بوو.

 

ساڵیحە ئایدەنیز: هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێ لە ڕێپێوانەکەمان بگرێت

ساڵیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری پارتی دەم قسەی کردو وتی: ٧ ڕۆژە ڕێپێوانمان کردووە بۆ ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیکانە، دەزانین کە ئەم ڕێپێوانە سەرکەوتوو دەبێت، ئامانجی ئەم ڕێپێوانە ڕاستی و یەکگرتوویی و ئاشتییە، بە ناو شارەکە و ناوچەکەدا ڕۆیشتین، هەڵوێستی ئەمڕۆی دەسەڵات و هێزە ئەمنییەکان لە جزیرە نیشانەی ترسە لە دیموکراسی، با دەوڵەت و حکومەتی ئاکەپە و هێزە ئەمنییەکان بزانن کە ناتوانن ڕێپێوانەکەمان بوەستێنن.

 

"گەلی کورد هەرگیز هەنگاوی بۆ دواوە نەناوەو ناینێت"

ساڵیحە ئایدەنیز ڕایگەیاند، ڕێپێوانەکەیان بۆ ئازادی گەلی کورد و دیموکراسی تورکیا بەردەوام دەبێت و وتی: چەند ساڵێک لەمەوبەر پێشکەوتنێک هەبوو، هەمووان ئەوەیان بینی کاتێک بەڕێز ئۆجالان قسەی کرد، ئاشتی هەبوول کاتێک قسە دەکات، ئیتر گیان لەدەستدان ڕوو نادات. ئەوە نیشان دەدات کە چۆن کێشەکان چارەسەر بکرێن، با دەوڵەت هۆشی بێنێتەوە بەر خۆی، گەلی کورد هەرگیز هەنگاوی بۆ دواوە نەناوەو ناینیت، ٧٥ کەس بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لە جیاتی ملیۆنان خەڵک بە ڕێگادا دەڕۆین، لێرە بانگ دەکەین؛ بۆ ئازادی کوردستان و دیموکراسی تورکیا.

 

"پێویستە تێکۆشانمان زیاد بکەین"

هەروەها گولەر تونچ، کاندیدی شارەوانی پارتی دەم سڵاوی لە گەل کرد و وتی: گۆشەگیری کاریگەری لەسەر تەواوی کۆمەڵگە هەیە، بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز لەسەر ژنان جێبەجێ دەکرێت، لەبەر ئەوەی بەڕیز ئۆجالان دامەزرێنەری پارادایمی ئازادی ژنانە، ئەوان نایانەوێت ژنان بە ئازادی کۆمەڵگە بەڕێوەببەن. بۆیە گۆشەگیرییان بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپاند. ئەگەر ئێمەی ژنان ئازادیمان دەوێت، ئەوا دەبێت بونیادنەرانی ئەم بیرە ئازاد بکەین و خەباتمان بۆ ئەمە زیاد بکەین.

 

منداڵێکی کچ نامە و یاریەکانی خۆی پێشکەشی ڕێپێوانی ئازادی کرد

دوای ئەوەی ڕێپێوانی ئازادی چوونە ناو بینای پارتی دەم، دایکانی شەممە لێرە ئەو کاغەز و دەستکێش و نامانەیان دا کە بۆ خۆپیشاندەران نووسیبوویان بۆ ناردنیان بۆ ئیمراڵی، هەروەها منداڵێکی کچ کە نامەیەکی نووسیبوو لەگەڵ یاریەکەی پێشکەشی ڕێپیوانەکەی کرد و داوای کرد کە بنێردرێن بۆ عەبدوڵا ئۆجالان.

 

ڕێوڕەسمێکی یادکردنەوە لە باڵەخانەیپارتەکە بۆ ئەو کەسانە بەڕێوەچوو کە لە کاتی قەدەغەی هاتوچۆدا لە شاری جزیرە گیانیان لەدەستدا.

 

دوای وتەکان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ گەل لە قاوەخانەکە ئەنجامدراو هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا چەند تێبینییەک لەسەر چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ ئۆجالان خوێندرایەوە، دواتر ڕێپێوانی ئازادی گواسترایەوە بۆ ناوچەی دەپا خارپێت.