پشتیوانی گەلی باشوور بۆ بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە

لە سلێمانی خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لەبەردەم باخی گشتی تاوەکو ڕەند گەلەری ڕیپێوانیان ئەنجامدا.

سلێمانی

 

ئێستا، لە شاری سلێمانی، سەدان کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە وەکو شەوی ڕابردوو ڕژاونەتە سەرشەقامەکان و بەردەوامن لە خۆپیشاندان دژی هێرشەکانی چەتەکانى جۆلانی و دەوڵەتى تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

 

لە کاتێکدا ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی دووەم، لە سلێمانی و چەندین شارو  شارۆچکەی دیکەی باشووری کوردستانەوە هاوڵاتیان بەرەو دەروازەی سێمێلکاو ڕۆژئاوای کوردستان کەوتنەڕێ، هەروەها کاتژمیر ١:٠٠ کاروانی دووەم هاوڵاتیانی باشوور لە سلێمانییەوە بەڕێکەوتن.