پێشەنگی ئاشتی و دیموکراسی سڕی سوورەیا ئۆندەر شەهید بوو

سڕی سوورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، دوای ئەوەی کە تووشی جەڵتەی دڵ بوو و لە ژێر چاودێری چڕیی پزیشکیدابوو، شەهید بوو.

کەمێک پێش ئێستا، سری سوورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و جێگری پەرلەمانی تورکیا لە نەخۆشخانە لە ئەستەنبوڵ ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

 

شەهیدی ئاشتیی و دیموکراسیی سری سوورەیا ئۆندەر لە شەوی ١٥ـی نیسان تووشی جەڵتەی دڵ بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و نەشتەرگەرییەکی قورس، کە ماوەکەی ١٢ کاتژمێر بوو، بۆ ئەنجامدرا.

 

دوای ئەوەش لە ژێر چاودێری چڕیی پزیشکیدابوو.

 

سری سوورەیا ئۆندەر لە ٧ـی تەمووزی ١٩٦٢ لە شاری سەمسور لە خێزانێکی بەڕەچەڵەک تورکمان لەدایک بووە، یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی هەدەپە و چەند جارێک بووەتە ئەندام پەرلەمانی تورکیا و کۆتا جاریش تا ئاستی جێگریی سەرۆکی پەرلەمان لەسەر فراکسیۆنی دەم پارتی ڕۆشتووە.

 

هەروەها ڕۆڵێکی کارای لە پرۆسەی چارەسەرییدا بینیوە لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠٢٥، ئەندامی سەرەکی شاندی ئیمرالی دەم پارتی بوو لەگەڵ پەروین بوڵدان.