پێشەنگانی ڕۆژئاوا چەکیان هەڵگرتووە و لەناو بەرخۆداندان
پێشەنگانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، لە دژی هێرش و کۆمەڵکوژی گرووپە چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چەکیان کردووەتە شان و لە ناو بەرخۆدانیان لە سەنگەری گەل و شەڕڤانان.
ناوەندی هەواڵ
لە پاش ئەوەی دوێنێ ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی لە دیمەشق گەڕایەوە بۆ حەسەکە، بڕیاریدا تا دوا دڵۆپی خوێن بەرخۆدان بکەن، دواتر پەیەدە و خۆبەڕێوەبەری بڕیاری بەرخۆدانیاندا و سەفەربەری گشتییان ڕاگەیاند.
هەریەک لە پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حەسۆ، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەیەدە، فۆزا یوسف، ئەندامی سەرۆکایەتی پەیەدەچەکیان هەڵگرتووە و لە سەنگەری گەل و شەڕڤانان، لەناو بەرخۆداندان،
هەروەها ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "هەسەدە" کە داواکاری ڕادەستبوونی جۆلانی ڕەت کردەوە و بڕیاری بەرخۆدانیدا، چەکی هەڵگرت و چووە ناو بەرخۆدانەوە.