پێشێلکارییەکانی بە ئامانجگرتنی ئینتیسار حەمادی لە زیندانەکانی حوسییەکان بەردەوامی هەیە
نورا جەروی، چالاکوانی مافی مرۆڤ پشتڕاستی کردەوە کە دەستبەسەرکراو ئینتیسار عەبدولڕەحمان حەمادی سەرەڕای تەواوبوونی سزاکەی بە ئارەزوومەندانە دەستبەسەرە، ئەو ژنە ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دەدرێت، ئەمەش وایکردووە باری تەندروستی تێکبچێت.

یەمەن
دۆسیەی دەستبەسەرکراوی ئینتیسار عەبدولڕەحمان حەمادی یەکێکە لەو پێشێلکارییە سیستماتیکیانەی کە ژنان لە زیندانەکانی حوسیدا ڕووبەڕووی دەبنەوە، لەوانەش ئەشکەنجەدان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نەبوونی دادپەروەری و بێدەنگییەکی نائارامکەری نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی ناوەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا کە ئاراستەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی مافی مرۆڤ کردووە، نورە جەروی،چالاکوانی مافی مرۆڤ، پێشەنگی هاوپەیمانی ژنان بۆ ئاشتی لە یەمەن، پێشەنگی کۆمەڵەی داکۆکی لە ژنانی دەستدرێژیکراو، ڕزگاربووانی زیندانەکانی حوسی ئاشکرایکردووە، ئینتیسار عەبدولڕەحمان حەمادی دەستبەسەرکراوی یەمەن لەناو زیندانەکانی حوسییەکان تووشی پێشێلکارییەکی قورس بووە لە دوای دەستگیرکردنی لە شوباتی ٢٠٢١، سەرەڕای تەواوبوونی سزاکەی.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، نورا جەروی پشتڕاستی کردەوە کە سکاڵایەکی بەڵگەدار لە ئینتیسار عەبدولڕەحمان حەمادی پێگەیشتووە، ئاشکرایکردووە کە تووشی ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی بووە، تەزووی کارەبا، زیندانیکردنی تاکەکەسی و ڕەتکردنەوەی مافی چارەسەری پزیشکی و سەردانکردن، لە بارودۆخی دەستبەسەرکردندا کە پێشێلی یاسا ناوخۆییەکان و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکات.
ڕوونیشیکردەوە، ئینتیسار عەبدولڕەحمان حەمادی کە لە دۆسیەیەکدا دەستگیرکراوە بە هەڵبەستراو پێناسەکراوە، تا ئێستاش بە ئارەزوومەندانە دەستبەسەرە، سەرەڕای ئازادکردنی سێ ژن کە لەگەڵیدا لە هەمان کەیسدا دەستگیرکراون، حوسییەکان ئینتیسار حەمەدییان ئاگادارکردووەتەوە کە تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی ماوەی زیندانییەکەی بە دەستبەسەری دەمێنێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکە بە جیاکارییەکی ئاشکرا و مامەڵەی نایاسایی دادەنرێت.
نورا جەروی ئەوەی کە ئینتیسار حەمادی تووشی دەبێت بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای کەرامەتی مرۆڤ پێناسەکرد، ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ڕوونی هەموو نۆرمەکانی یاسایی و مرۆیی دەکات، داوای دەستێوەردانی بەپەلەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ فشار خستنەسەر ئازادکردنی دەستبەجێی و دڵنیابوون لە پاراستنی جەستەیی و دەروونی و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لەم پێشێلکارییانە.
داوای کرد هەموو وردەکارییەکانی پەیوەست بەو دۆسیەیە بەڵگەدار بکرێت و بەپەلە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئینتیسار حەمادی بکرێت، هەروەها داوای هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی دیکەی دەستبەسەرکراوی زیندانەکانی حوسییەکان کە تووشی بارودۆخی هاوشێوەی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەدان و نەبوونی دادپەروەری بوون.
نورا جەروی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دۆسیەیە پێویستی بە کردەوەی ڕاستەقینە هەیە، لەلایەن کۆمەڵگەی مافی مرۆڤەوە بۆ ڕاگرتنی زنجیرە پێشێلکارییەکان کە ژنان لە زیندانەکاندا دەکرێنە ئامانج، دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لەو یاسایانەی کە گەرەنتی کەرامەت و ئازادییان دەکەن.