پێشانگایەکی شێوەکاری لە سلێمانی کرایەوە و ٣٠ ژنی شێوەکار بەشداربوون

بە مەبەستی زیاتر تێکەڵکردنی کلتوور و هونەر ڕێکخراوی فادیا بۆ ڕۆشنبیریی و هونەریی شەشەم پێشانگای شێوەکاری لە شاری سلێمانی بۆ ٥٠ شێوەکاری کورد و عەرەب کردەوە، کە ٣٠ لەو هونەرمەندانە شێوەکارانی ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢١ی تەمووز، لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی، لەلایەن ڕێکخراوی فادیا بۆ ڕۆشنبیریی و هونەریی، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەندانی کورد و عەرەب کردەوە.

 

ئەمە شەشەم پێشانگای شێوەکاری ڕێکخراوەکەیە لە شاری سلێمانی کە ٥٠ شێوەکار تێیدا بەشداربوون و  ٣٠ لەو هونەرمەندانە شێوەکارانی ژنن.

 

ڕێکخراوی فادیا، ڕێکخراوێکی ڕۆشنبیریی و هونەرییە، کە تێدا ساڵانە پێشانگای شێوەکاریی بۆ شێوەکارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق ڕێکدەخات، ئامانج لێی هاندانی شێوەکارەکانە بۆ بەردەوامبوونیان لە کارە هونەرییەکان.