پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەندانی کورد و عەرەب کرایەوە

پێشەنگای شێوەکاری ٢٦ هونەرمەندی کورد و عەرەب بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتژمێر ٢ لە گەلەری دڵخواز لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ ٢٦ هونەرمەندی کورد و عەرەب کرایەوە، لە پێشەنگاکەدا ٤٠ تابلۆ نمایشکراوە و ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

هونەرمەندانی بەشداربوو لە شارەکانی سلێمانی، کەلار، کفری، خانەقین، شارۆچکەی گوڵاڶە و دیالەوە بەشدارییان کردووە بە ٤٠ تابلۆ.

 

پێشانگاکەش ماوەی ١٠ ڕۆژ لە کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ چواری پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

 

ت.پ