پرۆژەیاسایەک بە ناونیشانی “پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی” پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت
پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی” ناوی ئەو پڕۆژەیاسایە دەبێت کە تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت
ناوەندی هەواڵ
ئاشكرا بوو کە “پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی” ناوی ئەو پڕۆژەیاسایە دەبێت کە تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت.
پڕۆژەیاسای چوارچێوە کە ماوەیەکی درێژە ڕۆژەڤی سیاسیی باکووری کوردستان و تورکیایە چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ ڕادەستی سەرۆکایەتی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بکرێت.
زانراوە پرۆژەیاساکە بە ناونیشانی “پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی” پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت.
لە ئێستاشدا دانووستان لەسەر ئەوە بەردەوامە کە چی لایەنێکی سیاسیی پرۆژەیاساکە واژۆ دەکات بەڵام لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ئاماژە بەوەدەکەن، هێشتا ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکەیان نەبینیوە و دوای بینینی هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنن.