"پەروەردەی سووریا سەردەمی زانست دەبڕێت و سەردەمێکی توندڕەو دەكاتەوە"

گۆڕانکارییە دواکەوتووەکانی ناو پەرتوکەکانی (مێژوو، جوگرافیا و ئایینی) لە سووریا، ئاماژە بەوە دەکەن کە سەردەمێکی ڕۆشنبیری دادەخرێت و سەردەمێکی دیکەی ڕادیکاڵ و توندڕەوتر دەکرێتەوە.

سۆڕگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ – وا دیارە لێدوانەکەی وەزارەتی پەروەردەی سووریا سەبارەت بە دەستپێکردنی پرۆسەی هەڵسەنگاندن و یەکخستنی پەرتوکەکان لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا، تەنها ڕەوشتێکی ڕێکخراوەیی کاتی نەبووە، بەڵکو لێدوانێکی فەرمی بووە بۆ کۆتاییهاتنی سەردەمێکی ڕۆشنبیری کە دەیان ساڵ بەردەوام بوو و دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە کە تایبەتمەندییەکانی نیگەرانی راستەقینە و قوڵتر دەردەخەن.

 

بازنەکانی پەروەردە چاوەڕێی پەرتوکی نوێ بوون کە لەسەر بنەمای کراوەیی زانستی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە سەدەی ٢١دا بن، لەو سەردەمەی کە تەنکەلۆژیا لە بەرزترین ئاستدایە، بەڵام گۆڕانکارییە بینراوەکان و زاراوە نوێیەکانی کە روویانداوە، ئاراستەیەکی مەترسیدارتر بۆ مێشکی نەوەکانی داهاتوو نیشان دەدەن و ئەوان زیاتر بەرەو توندڕەوی و هۆشیاری پیاوسالارانە ڕادەکێشن.

 

ئەو گۆڕانکارییانەی لە بەشەکانی قۆناغی سەرەتاییدا کراون، لە سڕینەوەی وێنە و پەیکەرە نێودەوڵەتییەکان و شاردنەوەی وێنەی پەیکەر و مێژووییەکانەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە گۆڕین و لابردنی بە مەبەستی وێنەی ژنان و منداڵانی کچ لەگەڵ بە سەپاندنی حیجاب و جلوبەرگی داپۆشەر بەسەریاندا، تەنانەت ژنانی پزیشکیش، وێنەی منداڵانی کچیان بە منداڵانی کوڕ گۆڕیوە، ئەو منداڵانی کچانەی کە هێشتوویانەتەوە حیجابیان بۆ کردوون و بۆ منداڵانی کوڕیش جلوبەرگی درێژیان کردووە.

 

ئەم گۆڕانکارییانە لە جلوبەرگ، حیجاب و جلوبەرگی داپۆشەر تێدەپەڕن، بە ناوی ئیسلام و شەریعەتەوە هەوڵدانە بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمی نەزانی و ژێرخاککردنی زانست، ئەو بەشانەی گۆڕدراون کاریگەری قووڵ و درێژخایەن لەسەر نەوەکان دروست دەکەن و ستراتیژی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵ زۆر مەترسیدارە، کاریگەرییەکی قووڵ و دوورودرێژی دەروونی و پەروەردەییانە لەسەر گەشەسەندنی دەروونی خوێندکارانی کچ و کوڕ جێدەهێڵێت.

 

سەبارەت بەو گۆڕانکارییانەی کە ڕوویانداوە، لە بواری پەروەردە، دەروونی و خێزانیدا، ڕۆژین موسێ، مامۆستای زمانی کوردی و بەتول لوێرا، دەروونناس و سەمیرا حەسەن، دایکی خوێندکاری قۆناغی سەرەتایی بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

مەیدانی پەروەردە 

"سیستەمی خوێندنی ٢٠١١ بەراورد بە سیستەمی خوێندنی ٢٠٢٦ زۆر جیاوازە"

ڕۆژین موسێ ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو گۆڕانکارییانەی لە سیستەمی خوێندنی سووریادا کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە کراون، لە کاتی خۆیدا نەبوون و خزمەت بە خوێندکاران ناکەن کە بە هۆشیارییەکی تاکلایەنە و ڕەشبینانە بخوێنن، وتی: لە بەرامبەر سیستەمی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢٦ و ٢٠١١-٢٠١٦ دا، گۆڕانکارییەکی زۆر گەورە لە سیستەمی خوێندنی قۆناغی سەرەتایی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ دا دروست بووە، کە ئێمەی سەرسامکردووە، سڕینەوەی وێنەی منداڵانی کچ یان لەبەرکردنی حیجاب و جلوبەرگی داپۆشەر بەسەریاندا، چ هۆشیارییەک دەچێنێت؟ با هەموان بزانن کە سووریا تەنها یەک ڕەنگ، یەک ئایین و یەک زمان نییە، هەروەها  فرەڕەنگیی سووریا دەوڵەمەندییەکەیەتی، بەم شێوازەیە کە سووریا جوان دەبێت، سەپاندنی سیستەمی خوێندنی یەک ئایین، یەک زمان و یەک ڕەنگ، سەرکوتکردنی ئەو گەلانەیە کە لە سووریادا دەژین.

 

"ئێمە منداڵەکانمان فێری زانست دەکەین نەک هۆشیارییەکی تاکلایەنە"

ڕۆژین موسێ ڕایگەیاند، کە ئەوان منداڵەکانیان فێری زانست دەکەن و لەسەر مەترسی سیستەمە خوێندنە نوێیەکان بۆ منداڵەکانیان وتی: هۆشیاریی تاكڕەوانە و یەک ئایینی، مێشکی منداڵەکانمان سەکوت دەکات، ئێمە منداڵەکانمان بۆ پێشکەوتن و مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی ڕووناک فێری زانست دەکەین، نەک داهاتوویەکی تاریک کە خزمەت بە منداڵەکانمان نەکات لە داهاتوودا، چونکە مێشکی منداڵ وەک کۆمپیوتەرێکی بەتاڵ وایە، هەرچۆنێک زانیاری تێکەیت ئەوە دەگرێت، نەوەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ تەکنەلۆژیادا گەورە دەبن، لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەشدا کە ڕوودەدەن دەبنە خاوەنی تێگەیشتن، بۆ نموونە شتێک لە پەرتووکەکاندا هەیە بەڵام لە ژیاندا شت و وردەکاریی جوانتر هەن، لەوانەیە بەشێکی بچووک لە خوێندکاران بەهۆی خێزان و تەکنەلۆژیاوە کاریگەرییان لەسەر نەبێت بە سیستەمەکانی خوێندنی ئەمڕۆ، بەڵام بەشێکی گەورە تووشی کاریگەرییەکی نەرێنی دەبن بەو هۆشیارییە تاریکەی کە دەسەپێنرێت، هەر بۆیە سیستەمەکانی خوێندنی ئەمڕۆ توانەوەی ئەو مێشکەن کە بەڕێوەمان لە داهاتوودا.

 

ڕۆژین موسێ بانگەوازی لە یونیسێف کرد و وتی: ئێمە بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و منداڵان لەگەڵ هەموو جیهان دەکەین، نەک تەنها بە قسە بەڵکو بە کرداریش پشتگیریمان بکەن.

 

سایکۆلۆژی

"سیستەمی خوێندن، ژنان لە وێنەیەکی دیاریکراودا جێگیر دەکات"

بەتول لوێرا، دەروونناس ئاماژەی بەوەکرد، کە سیستەمی پەروەردەیی ڕۆڵی ژنان بێبەند و کاریگەر ناکات، بەڵکو ژنان لە وێنەیەکی دیاریکراودا جێگیر دەکات و سەرنجی خستە سەر پێگە و ڕوانگەی دەروونناسیی پەروەردەیی و وتی: لە پێگەی دەروونناسیی پەروەردەییەوە، سیستەمی خوێندن تەنها بۆ پێدانی زانیاری و هاوژینی بە منداڵ نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا بەشداری دەکات لە شێوازدانی هۆشیاری و تێگەیشتنی منداڵ لە خۆی، ئەوانی تر و کۆمەڵگە، ئەمەش ئەو واتایە دەگەیەنێت کە منداڵێک دەکرێت لەم گۆڕانکارییە کاریگەر بێت، کاتێک ئەو کەسایەتییانە دەبینێت کە بە شێوازێکی سنووردار لە سیستەمەکەدا هەن، لەوانەیە تێڕوانینێکی تەسک و سنووردار بۆ ڕۆڵی ژنان گەشە پێ بدات.

 

"یەکەم ژینگە کە منداڵ تیایدا بەهاکان، یەکسانی و قبوڵکردنی جیاوازییەکان فێر دەبێت خێزانە"

بەتول لوێرا جەختی لەوە کردەوە، کە خێزان یەکەم ژینگەیە کە منداڵ تیایدا بەهاکان، یەکسانی، بەرپرسیارێتی، هاوکاری و قبوڵکردنی جیاوازییەکان فێر دەبێت و لەسەر بەرپرسیارێتیی خێزانی وتی: ئێمە وەکو دایک و باوک دەتوانین ئەم بەهایانە نەک تەنها بە ڕێنمایی زارەکی، بەڵکو بە هەڵسوکەوت و ڕەفتاری خۆمان لەبەردەم منداڵەکانماندا بچێنین، ئێمە دەزانین کە منداڵان ئەم بەهایانە لە ڕێگەی لاساییکردنەوە، چاودێریکردن و مۆدێلکردنەوە فێر دەبن، ئەمەش بەرپرسیارێتییەک دەخاتە ئەستۆی دایک و باوکان کە لە هەر کردار و ڕەفتارێک کە لەبەردەم منداڵەکانیاندا نیشانی دەدەن ئاگادار بن، بە دابەشکردنی ڕۆڵەکان لە ناو خێزاندا و لە نێوان منداڵانی کوڕ و کچاندا بێ ئەوەی ڕەگەزیان لەبەرچاو بگیرێت.

 

لەبەرچاوگرتنی ناکۆکی و پرسیارەکانی منداڵ

بەتول لوێرا خاڵێکی گرنگیشی بیر هێناوە کە لە داهاتوودا دێتە پێشەوە و وتى: گرنگە کە ناکۆکی و ئەو پرسیارانەی کە ڕەنگە لە منداڵانەوە سەر هەڵبدەن بەهۆی گۆڕانکارییە دواکەوتووەکانی سیستەمەکانی پەروەردەوە، لەبەرچاو بگیرێن، ئەم گۆڕانکارییانە تەنها بە پرۆگرامی پەروەردەوە نەبەستراونەتەوە، بەڵکو بە هۆکارەکانی تریشەوە پەیوەندیدارن، وەک گوێگرتنی مامۆستایان بۆ پرسیارەکانی خوێندکاران و ئەو پرسیارانەی کە منداڵان لە دایک و باوکیان دەپرسن بەهۆی ئەم گۆڕانکارییانەوە.

 

 

بەتول لوێرا وتی: کۆمەڵگە بە قوتابخانە، ڕاگەیاندن و کۆمەڵگە کولتوورییەکانەوە لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوە و ڕێکخستنی سەمینارە پەروەردەییەکانەوە بۆ جێگیرکردنی بەها بنەڕەتییەکان لە کۆمەڵگەكەماندا، بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی ئەم بەهایانە لە منداڵاندا، ئەمەش لە ڕێگەی دیالۆگی کراوە لە نێوان منداڵان و ئەو کەسانەی دەوروبەریاندا دەبێت.

 

کەی متمانە بەخۆبوونی منداڵانی کچ لەناو ئەو کۆمەڵگەیەدا کەم دەبێتەوە کە بەشێکن لێی؟

بەتول لوێرا ڕایگەیاند، کە سەر بەبوون ئەوەیە کە مرۆڤ هەست بکات بەشێکە لە کۆمەڵگە، بەڵام کاتێک ڕۆڵێکی سنووردار بۆ ژنێک دەدرێت، ئەمە دەتوانێت هەستی سەر بەبوونی بەو کۆمەڵگەیەی کە تیایدا دەژێت کەم بکات و وتی: متمانەبەخۆبوون لە دوو سەرچاوەوە سەرچاوە دەگرێت، لایەنی دەروونی هەڵسەنگاندنی خۆی و تێگەیشتنی خاڵە بەهێز و لاوازەکان لەخۆ دەگرێت، سەرچاوەی دووەم ڕێزلێگرتنی کەسانی دەوروبەری ژنەکە و ناسینی بوونیەتی لەلایەن کۆمەڵگەوە، بەڵام کاتێک کۆمەڵگە ڕۆڵێکی تایبەت بە ژنێک دەدات، ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی متمانەبەخۆبوونی کەم لە هەندێک مندڵانی کچدا.

 

"پرۆگرامی پەروەردە لە بەرزکردنەوە و کەمکردنەوەی متمانەی مندڵانی کچدا خاوەنی ڕۆڵێکی ستراتیژییە"

بەتول لوێرا باسی لە هۆکارەکانی متمانەبەخۆبوونی کەمی منداڵانی کچ کرد و وتی: متمانەبەخۆبوونی کەم تەنها بە پرۆگرامی پەروەردەوە نەبەستراوە، بەڵکو هۆکاری خێزان، ڕێبازەکانی کۆمەڵایەتیبوون، کۆمەڵگە و ئەو کەسانەی کە پەیوەندی لەگەڵ ژنەکەدا لەخۆ دەگرێت، پەرتوکەکانی پەروەردەش ڕۆڵێکی گرنگ لە بەرزکردنەوە یان کەمکردنەوەی متمانەبەخۆبوونی منداڵانی کچ و کوڕاندا دەگێڕن، کاتێک ئەوان ڕۆڵەکانی خۆیان بە سنووردار و بە وێنەیەکی تایبەتەوە بەستراو دەبینن، ئەمەش دەتوانێت کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر توانای دەربڕینی خۆیان لە ناو کۆمەڵگەدا هەبێت.

 

دروستکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بەڵام بۆ بەدەستهێنانی چی!

بەتول لوێرا لە کۆتاییدا بۆ بەدەستهێنانی تەندروستیی دەروونی و پەروەردەیەکی وتی: ئەگەر بمانەوێت ژینگەیەکی پارێزراو بۆ منداڵەکانمان دروست بکەین، یارمەتیان بدەین بۆ گەیشتن بە ئاستێکی بەرزی پەروەردە و تەندروستی دەروونی باش، دەبێت بە شێوەیەکی هاوسەنگ و یەکگرتوو لە گواستنەوەی زانیاری نزیک ببینەوە، جگە لەوەش دەبێت ئەو فرەچەشنییە کولتوورییە لەبەرچاو بگرین کە تێیدا دەژین، بۆ ئەوەی منداڵەکە بگاتە ئەو ژینگەیەی کە تێیدا نیشتەجێیە، بە هەموو فرەچەشنییەکەیەوە قبوڵ بکات.

 

"گۆڕانکاری لە سیستەمئ خوێندندا ناکۆکی دەخاتە ناو کۆمەڵگە و خوێندکارانەوە"

سەمیرە حەسەن، دایکی دوو خوێندکاری قۆناغی سەرەتایی، ڕوونیکردەوە، کە سیستەمی خوێندنە گۆڕدراوە نوێیەکان ڕەگەزپەرستی پەرە پێ دەدەن و وتی: سڕینەوەی وێنەی منداڵانی کچ و ژنان لە ناو سیستەمی خوێندندا و لەبەرکردنەوەی جلوبەرگی داپۆشەر و حیجاب، ڕەگەزپەرستی پەرە پێ دەدەن، گۆڕانکاری لە سیستەمدا ناکۆکی دەخاتە ناو کۆمەڵگە و خوێندکارانەوە، چونکە ئەمە زیاتر پەرە بە جیاوازی دەسەپێنةێت، ئەم گۆڕانکارییە ئەنجامی نەرێنی لەگەڵ خۆیدا دێنێت و دابڕان لە نێوان منداڵانی کچ و کوڕدا دروست دەکات، نیگەرانی و ناکۆکی دروست دەبن کە قەدەغە بێت ئەوان پێکەوە یاری بکەن یان لەگەڵ یەکتریدا مامەڵە بکەن.

 

داواکاریی دایکێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان

سەمیرە حەسەن داوای کرد، کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر گۆڕانکارییەکانی کە لە سیستەمی خوێندندا دروست بوون ڕاوەستن و وتی: دەبێت سیستەمەکانی خوێندن بگۆڕدرێن و هیچ جیاکارییەکی ڕەگەزی تێدا نەبێت، هەردوو ڕەگەز وەک یەک بن و مافەکانیان لە پەروەردەدا پێکەوە بەردەوام بن، لێرەدا چەندین نەتەوە و ئایین هەن، بەڵام پرۆگرام جەخت تەنها لەسەر ئایینی ئیسلام دەکاتەوە، ئێمە دژی ئەوە نیین، بەڵام نەتەوەکانی تریش مافی خۆیان هەن کە ئایین و کولتووری خۆیان بخوێنن، لەوانە ئێزدی و مەسیحی.

 

"با سیاسەت و ئایینپەرستی لە کەرتی پەروەردە جیا بکرێنەوە"

سەمیرە حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، کە باری خوێندنی منداڵان قورس بووە و کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: کاتێک پێکەوە ئەرکی ماڵەوە چارەسەر دەکەین، من ئەو سەختی و بەربەستانە دەبینم کە دەیانکێشن، چونکە ئەمساڵ سیستەمی خوێندنی عەرەبی سەپێنراوە، لە بواری پەروەردەشدا منداڵەکانمان لاواز بوون، چونکە پێشتر هەموو شتێک بە کوردی بەڕێوەدەبرا، بۆیە دەبێت سیاسەت و ئایینپەرستی لە کەرتی پەروەردە جیا بکرێنەوە، منداڵان مافیان هەیە کە پەروەردەیەکی دروست و پارێزراویان هەبێت، بێ دەستێوەردانی سیاسی، دەبێت خوێندکاران زمانی دایک و کولتووری خۆیان بخوێنن بەبێ ئەوەی بە زۆر فێری ئایینێکی تر بكرێن.