پەروەردەی هاوینە لە دێرک، منداڵان فێری مۆسیقا و شانۆ دەبن
بە سەرپەرشتی تەڤگەری کولتوورو هونەری ڕۆژئاوا، پەروەردەی هاوینە بۆ منداڵان لە دێرک دەستی پێکرد، منداڵان فێری مۆسیقا و شانۆ دەبن.
بێریڤان ئینتاچی
دێرک- تەڤگەری کولتوورو هونەری ڕۆژئاوا "تەڤ-چاند" دوای کۆتایی هاتنی خوێندن، پەروەردەی هاوینە بۆ منداڵان لە شاری دێرک لە کانتۆنی جەزیرە دەستی پێکرد، منداڵانی تەمەن ١٤-١٥ ساڵ لە ڕێگەی وۆرک شۆپ و پەروەردەی کولتوورییەوە فێری مۆسیقا و شانۆ دەبن.
شەمال ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی دیجلە بۆ کولتوورو هونەر لە دێرک، باسی لە چالاکییەکانی پەروەردەی هاوینە بۆ منداڵان کرد، ڕوونیکردەوە ئەو پەروەردە هاوینەیانەی لە مانگی حوزەیران دەستیپێکرد زۆر سوودبەخشە بۆ منداڵان و وتی: دەمانەوێت منداڵەکانمان لە تەکنەلۆجیا دوور بخەینەوە و فێری کولتوور و زمانەکەیان بکەین.
پەروەردەی مۆسیقا و شانۆ بۆ منداڵان
شەمال ڕەشید رایگەیاند، پەروەردەی هاوینە بۆ منداڵان دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا لە ناوەندی کولتووری و هونەری دیجلە بەردەوامە و وتی: تەڤ-چاند لە ڕۆژئاوای کوردستان لە مانگی حوزەیران دەستیان بە پرۆژەی پەروەردەی هاوینە کردووە، هەروەها ویستمان بەشداری ئەم پڕۆژەیە بکەین بۆ منداڵانی شارەکەمان تاکە ئامانجمان ئەوەیە کە منداڵەکانمان و کۆمەڵگەکەمان فێری کولتوور و هونەربن و لەبیری نەکەن، منداڵانی بچووک و تەمەنی ١٤-١٥ ساڵان پەروەردەی مۆسیقا و شانۆ وەردەگرن، خوێندنمان هەفتەی دوو ڕۆژە و منداڵەکان گەشەیەکی باشیان هەیە، هەفتەی جارێک لە ڕۆژی هەینیدا چالاکییە هونەرییەکانمان وەک مۆسیقا و شانۆ چ لە ناوەند و چ لە پارکی شار ئەنجام دەدرێن.
"هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ منداڵان بۆ ئەوەی خۆیان لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی تەکنەلۆژیا بەدوور بگرن"
شەمال ڕەشید، ئاماژەی بەوەکرد کە منداڵ ئایندەی کۆمەڵگە و شۆڕشە و ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی کولتوور، زیاتر سەرنجیان لەسەر پەروەردەیە بۆ منداڵان و گەنجان بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا کە قوتابخانەکان لە پشوودان، دەیانەوێت منداڵان لە لایەنە نەرێنییەکانی تەکنەلۆجیا دووربخەنەوە وتی: دەمانەوێت منداڵەکانمان فێری کولتوور و زمانی خۆمان بکەین، چونکە ئەگەر منداڵ و گەنجەکانمان فێری کولتووری خۆیان بن، ئەوا هەموو کۆمەڵگە فێری دەبێت، ناوەندەکەمان نەک تەنها بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ هەموو گەلان و گەلی عەرەب کراوەیە، لە ناوەندەکەماندا گروپی خۆبەڕیوەبەرو گروپی تەقلیدی هەیە و هەریەکەمان لە گروپی خۆمان کار دەکەین ئەگەر دایک و باوکمان خاوەنی کولتووری خۆیان نەبووایە، کولتوورەکەمان لەدەست دەچوو، هیچ کۆمەڵگەیەک ناتوانێت بەبێ کولتوور و زمان بژی، هیوادارین هەموو خێزانەکانمان پشتگیری منداڵ و گەنجەکانیان بکەن.
پرۆژەی بونیادنانی گروپی دەنگی ژنان
لەگەڵ چالاکییە گشتییەکانی ناوەندی دیجلە بۆ کولتوورو هونەر، شەمال ڕەشید وتی: لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١١، دوای ڕزگارکردنی شاری دێرک، ئێمە وەک ئەندامانی کولتووری چووینە ناوەندەکەمان، لەم ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ بەردەوامین لە کار و چالاکییەکانمان، هەروەها لە ناوەندەکەمان گروپی کودی و گروپی هەڵپەڕکێ و گروپی سەربەخۆی منداڵان هەیە، پڕۆژەیەکیشمان هەیە بۆ دروستکردنی گروپێکی دەنگی ژنان و بەردەوامین لە کارکردن لەسەر پڕۆژەکە.
"پێویستە کولتوورەکەمان لە هێرشەکان بپارێزین"
شەمال ڕەشید لە کۆتاییدا وتی: ئاواتمان ئەوەیە گەلەکەمان خاوەنی کولتوور و هونەری خۆی بێت، بە گرنگیدان بە سیاسەتە تایبەتەکانی شەڕ و سەرکوتکردن لەسەر کولتووری کورد وامان لێدەکات بۆیە پێویستە گرنگی بە فەرهەنگ و زمانەکەمان بدەین و پەرەی پێبدەین، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان هەنگاوێکی گەورە لە ڕووی کولتوورو زمان و وێژەوە نراوە، هیوادارین کولتوور و هونەر و زمانمان زیاتر گەشە بکات.\