پەروەردە لە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی هۆشیاری دروست دەکات

عالیە عوسمان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی حەسەکە ڕایگەیاند، پەروەردەی ژنۆلۆژی هۆشیاری لەناو کۆمەڵگەدا دروست دەکات و وتی: ڕزگاربوون لە ململانێکان دەتوانێت یەکسانیی جێندەری بەدەستبهێنێت و کۆمەڵگەیەکی ئازاد دابمەزرێت.

 

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە-لە کانتۆنی حەسەکە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراو پەروەردەی ژنۆلۆژی بەردەوامە، دەربارەی خەباتی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، عالیە عوسمان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی حەسەکە هەڵسەنگاندنی کردو وتی: لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی ژنان دامەزراوە، دەتوانێت لە ڕێگەی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییەوە لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگەو مێژووی ژنان بکەن.

 

"پێویستە لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ژنان لە ناو کۆمەڵگەدا بکرێت"

عالیە عوسمان ئاماژەی بەوەدا کە ڕاستی ژنان و پڕۆسەی مێژوویی دەتواندرێت لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕاستی ژنان لە کۆمەڵگەدا بزاندرێت و وتی: بۆ بەدیهێنانی ئازادی، پێویستە لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ژنان لە کۆمەڵگەدا بکەین، لەبەرئەوەی ئازادی کۆمەڵگە، ئازادی ژنانە، لەسەر ئەم بنەمایە، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی حەسەکە لە قۆناغی یەکەمدا توێژینەوە ئەنجام دەدات و لە قۆناغی دووەمدا، پڕۆسەی مێژوویی، ئەو دڕندەییەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، هەوڵدان بۆ لەناوبردنی کولتوور لە کەسایەتی ژناندا و ئەو بابەتانەی کە بە کۆمەڵگە دەگێڕدرێنەوە، تا زیاتر لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ژنان بکرێت، خەباتی ناو کۆمەڵگە بەهێزتر دەبێت ئەگەر لێی تێبگەین.

 

"ئازادی ژنۆلۆژی یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک"

عالیە عوسمان ئاماژەی بەوەدا کە ژنۆلۆژی یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێگەیشتن لە داهاتووی کۆمەڵگە و دۆزینەوەی چارەسەر و وتی: لەو وانەیەی لە ژنۆلۆژی دەدرێت، زانیاری و فێربوون و یارمەتی پەروەردە لە کۆمەڵگەدا دابین دەکەن.

 

"دەتوانێت یەکسانی جێندەری لەناو کۆمەڵگەدا پێکبهێنێت"

عالیە عوسمان ڕایگەیاند لەو کاتەی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دامەزرا، هەتا ئێستا لە دەستپێکی شەهید مەلدا  ژمارەیەک شەهیدی داوەو وتی: یەکێک لەو کەسانە ناگیهان ئاکارسەل بوو کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لە سلێمانی شەهید کرا، ئەو ڕژێمە دەسەڵاتدارییەی کە لە بیرکردنەوە و ئازادی ژنان دەترسێت، ژنان دەکاتە ئامانج.

عالیە عوسمان بەبیریهێنایەوە کە ڕزگاربوون لە ململانێکان دەتواندرێت یەکسانی جێندەری بەدەست بهێندرێت و کۆمەڵگەیەکی ئازاد دامەزرێندرێت و وتی: لەگەڵ پەروەردە، ئامانجی ئێمە بونیادنانی هۆشیارییە لەناو کۆمەڵگەدا و دەمانەوێت بگەینە ژمارەیەکی زۆر، ئەو کۆبوونەوانەی لە حەسەکە ئەنجام دەدرێن، ئەنجامەکانی پەروەردە و توێژینەوە و ڕاپۆرتەکان بە شێوەی وتارەکان دابەش دەکرێن، ئیتیک و ئیستاتیک لە هەموو شوێنێکی شارەکەدا ناسراون و چەندین وۆرکشۆپ لە دەرەوەی شارەکە ڕێکخراون، بۆ ژیانێکی ئازادی دیموکراتیک، پێویستە هەموو ژنان بەشداری لە پەروەردەدا بکەن و کار لەسەر گۆڕینی بیرکردنەوەی کۆمەڵگە بکەن.