پەرتوکی "هێماکانی شەقام" لە نووسینی کژار
کژار لە چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادیدا پەرتوکی"هێماکانی شەقام"ی بڵاوکردەوە. کتێبەکە شیکاری بۆ ڕۆڵی تێکۆشەران لە خەباتی دژ بە دامەزراوەی ستەمکار و پیاوسالاری لەسەر ڕێگای ئازادی دەکات.
ناوەندی هەواڵ
لە چوارەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، لیژنەی توێژینەوەی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کژار پەرتوکی "هێماکانی شەقام"ی بڵاوکردەوە.
پەرتوکەکە باس لە ژیاننامە و خەبات و یادکردنەوەی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و دیموکراسی و یەکسانی دەکات.
پەرتوکەکە شیکاری بۆ ڕۆڵی هەر شەهیدێکی ڕێگای ئازادی دەکات لە خەباتی دژ بە دامەزراوە ستەمکار و پیاوسالارەکان.
پەرتوکی " هێماکانی شەقام " لەم ناونیشانەدا دەدۆزرێتەوە:
https://kjar.online/fa/wp-content/uploads/sites/3/2026/09/sholehay-xyabany.pd