پەرتوکی "چیرۆکەکانی ژنان لە زیندانەکاندا" چاپ و بڵاوکرایەوە
پەرتوکی "چیرۆکەکانی ژنان لە زیندانەکاندا" کە لە ١١ چیرۆکی ١٠ ژن لە زیندانەکان پێکهاتووە، چاپ و بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
پەرتوکی "چیرۆکەکانی ژنان لە زیندانەکاندا" کە لە ١١ چیرۆکی ١٠ ژن لە زیندانەکان پێکهاتووە، چاپ و بڵاوکرایەوە، ئەم بەرهەمە کە بە زمانی کوردییە، لە ١١٢ لاپەڕە پێکهاتووە، دەستنووسەکانی ئەو ژنانەی کە چیرۆکەکانیان لەم بەرهەمەدا هاتووە،ت تێیدایەو لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئارامەوە بڵاوکراوەتەوە کە هەوڵێکی هاوبەشی ژنانە.
ئەم بەرهەمە بە هاوکاری دامەزراوەکانی وەک؛ کۆمیتەی ژنانی پێن کورد، مەد-دەر، کۆمەڵەی نووسەرانی کورد، ئینستیتیوتی کوردی ئامەد، فیدراسیۆنی کۆمەڵەی یاسا و هاوپشتی بۆ بنەماڵەی زیندانیان و زیندانیانی دادپەروەری لە ئامەد بڵاوکرانەوە.
پەرتوکی "چیرۆکەکانی ژنان لە زیندان" لە لایەن ڕۆژنامەنووس و نووسەر ڕۆزا مەتینا ئامادە کراوە، لەلایەن ئەنیسە شیرین و ڕۆزا مەتینا پێداچوونەوەی بۆ کراوە.
پەرتوکی "چیرۆکەکانی ژنان لە زیندانەکاندا"، چیرۆکی بەسێ عوزێر (شیار)، فاتمە ئۆزبای (میری هوریندار نەبین)، غەنیم یڵدرم (خەزال ئاڤ)، لەیلا سەراچ (زەریا-کاروانێ مەیتان)، مەدیا یاکلاڤ (میشک)، مەلیکە کایا (وەڵاتک)، میزگین ڕۆناک (چیرۆکی دووەم)، مولکیە ئان (هێسپێن هێڤیێ)، نەکلا یەڵدز (ڕەویتی)، سوهەیلا تاش (ژی خەولیە) لەخۆدەگرێت.
تایبەتمەندی ئەم بەرهەمە ئەوەیە کە ژنان لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا لە زیندان ئەم چیرۆکەیان نووسیوە.