پرۆفیسۆرێک لەلایەن خوێندکارەکەیەوە هێرشی کرایەسەر
ئاسایش ئەرفوود لە مەغریب گومانلێکراوێک دەستگیردەکات کە درستدرێژی کردۆتە سەر پرۆفیسۆرەکەی.

ناوەندی هەواڵ
ئەفسەرانی پۆلیس لە کۆمیسیۆنی هەرێمی ئاسایشی ئەرفوود لە مەغریب، ڕۆژی ٢٧ی ئادار خوێندکارێکی تەمەن ٢١ ساڵیان دەستگیرکرد، کە لە پەیمانگایەکی فێرکردنی پیشەیی دەخوێنێت بە گومانی دەستدرێژی کردنە سەر پڕۆفیسۆرەکەی بە چەکی سپی "ئەو ئامێرانی بارود بە کار نەیەت تێیدا" بە تەور.
دەستێوەردانی ئاسایش دوای ئەوە هات کە ڕاپۆرتێکیان پێگەیشت سەبەرەت بە دەست درێژیکردنە سەر ژنە پرۆفیسۆرێک بە ئامێرێکی تیژ لە شەقامی گشتی دەستدرێژی کراوەتە سەر و پۆلیس بەپەلە تێکەڵی بابەت کە دەبێت ، توانیویەتی گومانلێکراوەکە لە ماوەیەکی پێوانەیی دوای ڕووداوەکە دەستگیر بکات. توێژینەوە بەردەوامە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی ئەم تاوانە.
گرتە ڤیدیۆییەکانی ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دەستگیرکردنی تاوانبارەکە بڵاوبووەتەوە ،ساتی هێرشکردنە زیان لێکراوەکە بە ئامێرێکی تیژ "تەور"، پیشانی دەدات.
تاوانبار لە ژێر چاودێری داواکاری گشتی لێهاتوو دانراوە، بەمەبەستی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەی پێویست و ئاشکراکردنی هەموو وردەکارییەکانی کەیسەکە.