پەراوێزخستنی ژنان لە سیمبولەکانی شار سڕینەوەیە لە مێژوو و کولتوور
هەژموونی پەیکەر و سیمبولەکانی پیاو لە کرماشان ئامانجی دوورخستنەوەی ژنانە لە یادەوەریی بەکۆمەڵ و شوێنی گشتی و بەمەش نایەکسانی ڕەگەزی بەردەوام دەبێت، ئەم نەبوونی سیمبولی ڕوانگەیەکی تاکەکەسی بۆ مێژوو بەهێز دەکات و نموونەی ژنان دەسڕێتەوە.
کرماشان
ئەفسانەکان باس لەوە دەکەن کە بتپەرستی بە یەکەم لێدانی یەوری ئیبراهیم کۆتایی هاتووە، بەڵام بەڵگەی بیندراوی مێژوو چیرۆکێکی جیاواز دەگێڕێتەوە، وا دیارە بتەکان هەرگیز بەڕاستی لەناو نەچوون، بەڵکو بە شێوەیەکی نوێ گەڕاونەتەوە، ئەمجارەیان وەک ئەوەی پیاوەکان تەنها بۆ پەرستن و ڕێزگرتن هەڵیانگرتووە، لە گۆڕەپانە گشتییەکان و شەقامە سەرەکییەکان و دەروازەی دامودەزگا گەورەکاندا، وێنەی پەیکەری پیاو، کە بۆ ڕێزگرتن دانراوە، دووبارە دەبێتەوە، لە کاتێکدا شێوازی ژنان بە تەواوی نەبوونی هەیە، هیچ شوێنەواری فیگەرێکی ژن نییە کە یادەوەری بەکۆمەڵ ورووژێنێت یان پشکی خۆی لە مێژوودا بەرجەستە بکات.
مرۆڤ بەناو کۆڵانەکانی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەسوڕێتەوە، ئەو بتە بێشومارانەی کە بوونیان خۆی بەسەر شارەکەدا سەپاندووە، بە چاوە سارد و بێ هەستەکانیانەوە، وەک ئەوەی تەنانەت لە جەستەی بەردینیشیاندا، پیاوان باڵادەستی خۆیان بەسەر هەموو شتێکدا ڕادەگەیەنن، ئەم پەیکەرانە تەنها بەردی بێدەنگ نین، بەڵکو پەیامی کۆدکراون کە ڕایدەگەیەنن پاڵەوان و داگیرکەر و بیرمەند و ئەوەی شایەنی ڕێزگرتنە هەمیشە مرۆڤە.
"وەدەرنانی سیمبولی ژنان: ئاساییکردنەوەی نایەکسانی ڕەگەزی"
نەبوونی ژنان لە یادەوەریی بینراوی شارەکە بە واتای دوورخستنەوەیان لە مێژوو و داهاتووی شارەکە، ژنان و منداڵانی کچ ڕۆژانە بەلای ئەم پەیکەرانەدا تێدەپەڕن و لە مێشکیاندا ئەوە بەهێزتر دەکەن کە لە گێڕانەوەی گشتیدا هیچ ئامادەیییەکیان نییە، شارەکە بە بێدەنگییەوە، گێڕانەوەیەکی پیاوسالاری بەرهەم دەهێنێتەوە کە ژنان بەدەر دەکات و پیاوان لە پێگەی بتەکاندا دادەنێت- بتەکان چیتر لە پەرستگاکاندا قەتیس نین، بەڵام ئێستا لە دڵی شارەکاندا نیشتەجێن، بەڵام هێشتا خزمەت بە هەمان ئەرک دەکەن: چەسپاندنی دەسەڵات، چەسپاندنی باڵادەستی و بەردەوامکردنی ڕێوڕەسمەکانی ڕێزگرتن.
بەڵام ئەم باڵادەستییە پیاوانەی لە پەیکەرەکاندا بەرجەستە بووە، هێشتا نەبووەتە پرسێکی کۆمەڵایەتی یان کولتووری گفتوگۆی ڕاستی لەسەر بکرێت، بوونی سەرسەختی کەسایەتییە پیاوەکان لە شوێنی گشتیدا نەک هەر ڕەنگدانەوەی مێژوویەکی هونەری و بیناسازی کە لەسەر بنەمای پیاوسالاری دامەزراوە، بەڵکو دەرخستنی هۆشیارانە یان نائاگایانە ژنان لە یادەوەری بەکۆمەڵ و سیمبولکانی شارەکەش ئاشکرا دەکات، ئەم نەبوونیە، بە تێپەڕبوونی کات، دەگۆڕێت بۆ خوویەکی بینراو و کولتووری کە بە دەگمەن ڕووبەڕووی دەبێتەوە یان ڕەخنەی لێدەگیرێت، بەمەش دووبارە بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی ڕەگەزییە لە کایەی سیمبولی کە بەهێزتری دەکات، پاشان دوورخستنەوەی ژنان لە شوێنەوارەکان دەبێتە جۆرێک لە "ئاساییکردنی" نایەکسانی، واتە قبوڵکردنی نەبوونی ئەوان لە شوێنی سیمبولیدا وەک شتێکی باو.
سومەیە. ی، هونەرمەند و پەیکەرساز دانیشتووی کرماشان، ڕەخنەی لە هەژموونی سیمبولەکانی پیاو لە دیمەنی شاردا گرت و ڕوونی کردەوە، کە بوونی پیاوان لە دیمەنی بینراوی شارەکەدا زیاترە لەوەی کە لە سەرەتادا دەردەکەوێت، لەم ساڵانەی دواییدا شارەوانیی کرماشان چەندین پەیکەری لە سەرانسەری شارەکەدا داناوە، بەڵام زۆربەیان وێناکردنی کەسایەتی و سەرکردەی پیاون.
ئەم هەڵبژاردنە دووبارەبووەوە وایکردووە کە وەک پەیکەرسازێک چاوپۆشی لە نەبوونی پەیکەری ژنان بکات و تەنانەت بیری لەوە نەکردۆتەوە کە بۆچی کەسایەتییە کاریگەرەکانی ژنان ئەوەندە دەگمەنن، وتی: کرماشان تەنها یەک پەیکەری ژنێکی هەیە، کە دەکەوێتە نزیک پارکی شیرین و جێگای سەرسوڕمانە، ئەم کارەش بەزۆری بە "ژنێک کە بە شێوەیەکی پیاوانە شەڕی کردووە" پێناسەی دەکات، ئەم پێناسەییە بەردەوامیی ڕوانگەیەکی پیاوسالاریە تەنانەت لە نوێنەرایەتیکردنی ژنانیشدا ئاشکرای دەکات، کە بوونی ئەوان بە پێوەرەکانی هێز و پاڵەوانێتی پەیوەست بە پیاوانەوە دەپێورێت.
"شوێنی گشتی هێزی پیاو لە ڕێگەی پەیکەرەوە بەرهەم دەهێنێتەوە"
وێناکردنی پیاوان وەک پاڵەوان لە ڕۆمان و مێژوودا و دانانی پەیکەری مۆنۆمێنتال بۆیان، تەنها بەرهەمهێنانەوەی پێکهاتە پیاوسالارییەکانن کە چەندین سەدە هەوڵی پەراوێزخستنی دەنگی ژنان و کەمکردنەوەی ئامادەیی ژنانیان داوە، ئەم گێڕانەوە و سیمبولیانە نەک هەر تیشکیان خستۆتە سەر بوونی پیاو بەڵکو بە ئەنقەست ڕۆڵی ژنیان بەدەرناوە یان شێواندوویانە، بەمەش ڕوانگەیەکی یەکلایەنەیان بۆ مێژوو و ئەدەب داڕشتووە، لە زۆرێک لە گێڕانەوەکی مێژوویی و ئەدەبیدا، ژنان وەک پاڵەوانی سەربەخۆ دەرناکەون، بەڵکو زۆرجار وەک "خراپەکار" یان "فێڵباز" پێشکەش دەکرێن، کە تاکە مەبەستیان چەواشەکردنی پاڵەوانی پیاوە و لادانیەتی لە ڕێبازەکەی.
تەنها لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا ژن وەک پاڵەوانێک پێشکەش دەکرێت، کاتێک ڕۆڵی وەک خزمەتکردنی پیاوان یان پشتگیریکردن لە گێڕانەوەی پیاوانەی پاڵەواننێتیان پێناسە دەکرێت، ئەم نموونەیە بە ڕوونی ئاشکرای دەکات کە چۆن سیستەمی کولتووری و کۆمەڵایەتی، لە ڕێگەی بەکارهێنانی گێڕانەوەی ئەدەبی و مێژووییەوە، پێکهاتە پیاوسالارییەکانیان بەرهەمهێناوەتەوە و بەهێزتریان کردووە، ەم چوارچێوەیەدا ژن وەک بریکاری سەربەخۆ نیشان نادرێت، بەڵکو وەک سیمبولیەک کە بۆ تەواوکردنی گێڕانەوەی پیاوانە بەکاردەهێنرێت.
ئەم دوورخستنەوەیە نەک هەر ئەزموونە ڕاستەقینەکانی ژنانی لە یادەوەری بەکۆمەڵدا سڕیوەتەوە، بەڵکو ئەگەری دروستکردنی فیگەری پاڵەوانی ژنیشی سنووردار کردووە، بۆیە خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ ئەم گێڕانەوەیانەن، بۆ وەرگرتنەوەی دەنگی بێدەنگکراوی ژنان و پێناسەکردنەوەی چەمکی پاڵەوانێتی لە مێژوو و ئەدەبدا دەکاتەوە، پاڵەوانییەک کە لەسەر بنەمای خۆڕاگری و سەربەخۆیی و بەشداری چالاکانەی ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا دامەزراوە، نەک تەنها لەسەر ملکەچبوونیان بۆ پیاوان.
پەیکەری پیاوان لە کرماشان بڵاوبووەتەوە
لە کرماشان سەدان پەیکەری وێناکردنی پاڵەوانی پیاو لە سەرانسەری شاردا بڵاوبوونەتەوە و بە ڕوونی گوزارشت لە هەژموونی ڕوانگەیەکی پیاوسالاری لە یادەوەریی بەکۆمەڵ و سیاسەتی کولتووری شاردا دەکەن، ئەم هەڵبژاردنانە نەک هەر تیشک دەخەنە سەر مێژوو و ئەفسانەیەک کە لایەنگری پیاوانەی تێدایە، بەڵکو نەبوونی توندی پاڵەوان و هونەرمەند و بەشداربووانی ژنانە لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا ئاشکرا دەکەن، ئەم ڕێبازە ژنان پەراوێز دەخات، نەوە نوێیەکان لە بەرکەوتن بە نموونەی ژن لە خەبات و زانین و هونەردا بێبەش دەکات.
ئەم نەبوونی سیمبولییە ناتوانرێت تەنها بە پرسێکی هونەری یان جوانیناسی هەژمار بکرێت، ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی پێکهاتەکانی دەسەڵات و سیاسەتی یادەوەری بەکۆمەڵە کە لە کایەی گشتیدا چەسپاوە، هەرچەندە مێژووی کرماشان دەوڵەمەندە بە ژنانی شاعیر و چالاکوانان، هونەرمەندان و چالاکوانانی کۆمەڵایەتی، بەڵام دوورخستنەوەیان لە سیمبولەکانی شار بە واتای دوورخستنەوەیانە لە گێڕانەوەی مێژوویی فەرمی، بە تێپەڕبوونی کات ئەم وەدەرنانە یادەوەرییەکی کۆمەڵایەتی تاکەکەسی بەرهەم دەهێنێت و ئەگەری پەرەپێدانی نموونەی جیاوازە بۆ نەوەکانی داهاتوو سنووردار دەکات.
پەیکەر و سیمبولە گشتییەکان نەک هەر ڕەنگدانەوەی ڕابردوون، بەڵکو بەشدارن لە داڕشتنی داهاتووی کولتووری، کاتێک پیاوان بە تەنها وەک پاڵەوانی شارەکە دەخرێنەڕوو، پەیامی ناڕاستەوخۆ ئەوەیە کەم ژن هیچ ڕۆڵێکی لە داڕشتنی مێژوو و کولتووردا نییە، ئەم پەیامە ئەگەرچی نەوتراوە، بەڵام کاریگەری لەسەر هۆشیاری بەکۆمەڵ هەیە و بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی ڕەگەززییە و کایە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان بەهێز دەکات، کە سیستەمی پیاوسالاری هەوڵدەدات دەسەڵاتی خۆی پتەوتر بکات، تەنانەت لەڕێگەی جەستەی سارد و بێ کەسایەتییەوە.