پێنجەمین ساڵیادی کشانەوەی لە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ: کەمتر پاراستن، توندوتیژی زیاتر
دوای پێنج ساڵ لە کشانەوەی تورکیا لە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ، پرسیارەکان لەسەر کاریگەرییەکانی ئەم بڕیارە لەسەر پاراستنی ژنان سەرهەڵدەدەن، توندوتیژیەکان بەرەو هەڵکشانی توندوتیژی و کاردانەوەی بەردەوامی نێوان یاسای ناوخۆیی و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکان
ئارژین دیلەکئۆنجەل
ئامەد- پێنج ساڵ لەمەوبەر، شەوی ٢٠ی ئاداری ٢٠٢١، فەرمانێکی سەرۆکایەتی تاکلایەنە ئەندامێتی تورکیای لە ڕێککەوتننامەی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی کە بە ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ ناسراوە، کۆتایی پێهێنا، تەنها سێ ڕۆژ دواتر، ئەنجومەنی ئەوروپا بە فەرمی ئاگادارکرایەوە لە کشانەوەی، ئەمەش لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی وڵاتەکەدا بوو بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی.
بەگوێرەی ئەو فەرمانە، کە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە واژۆ کراوە، ١ی تەمووزی ٢٠٢١، بووە بەروارێکی سەرەکی: ئەو ڕۆژەی کە کۆنوانسیۆنەکە لە تورکیا کارپێنەکرا.
لەو کاتەوە ژنان پشوویان نەداوە، کشانەوەکە تەنها هەنگاوێکی یاسایی نەبوو، بوو بە خاڵێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی، وایکرد ژنان و ڕێکخراوەکانیان بەردەوام بەرگری لە کۆنوانسیۆنەکە بکەن وەک یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی پاراستن کە لەناکاو لەدەستیاندا.
لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا کاریگەرییەکانی کشانەوەکە تا دێت زیاتر دەرکەوتووە، ڕاپۆرتە مانگانەیەکانی ڕێکخراوەکانی ژنان وێنەیەکی تاریک دەخەنە ڕوو: بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژنان و زیادبوونی مردنە نهێنییەکان کە وەک "خۆکوشتن" یان "مردنی گوماناوی" تۆمارکراون.
کاریگەرییەکەی تەنها بە ژمارەکانەوە سنووردار نەبوو، کشانەوەکە کەشوهەوای بێ سزای چەسپاند، چونکە دادگاکان ڕەتیانکردەوە ئەو فەرمانە پارێزەرانە دەربکەن کە لە یاسای ژمارە ٦٢٨٤دا هاتووە، ئێستا بە دوا هێڵی بەرگری بۆ ئەو ژنانە دادەنرێت کە مەترسی توندوتیژییان لەسەرە.
بەم شێوەیە دوای پێنج ساڵ لە کۆتایی هاتنی کۆنوانسیۆنەکە، کاریگەرییەکانی ئەو بڕیارە لە ژیانی ڕۆژانەی ژناندا دیارە: کەمتر پارێزگاری، توندوتیژی زیاتر و پەنابردنێکی یاسایی کە لاوازترە لەوەی پێش کشانەوە بوو، سەرەڕای ئەمەش ژنان بەردەوامن لە بەرگریکردن لە ڕێککەوتننامەکە و وەک ئامرازێکی، دادپەروەری و مسۆگەرییەک سەیری دەکەن کە داوای گەڕاندنەوەی دەکەن.
ژمارەکان شێوازێکی خراپتربوون ئاشکرا دەکەن
ئەو ئامارانەی لە دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵەوە تۆمارکراون، ڕەوتێکی پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنان ئاشکرا دەکەن، ڕەوتێک کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، تەنها لە پێنج مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا ١٤٣ ژن کوژراون، پاشان ساڵانی دواتر وێنەیەکی تاریکتریان کێشا: ٣٨١ ژن لە ساڵی ٢٠٢٢، ٣١٥ ژن لە ساڵی ٢٠٢٣، ٣٩٤ لە ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٩٩ لە ساڵی ٢٠٢٥، کە هەموویان لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦، لە مانگی یەک تا مانگی حوزەیران، لانیکەم ١٥١ ژن کوژراون.
وێنەکە تەنها لە کوشتنی بەڵگەداردا سنووردار نییە، هەروەها ئەو مردنانە لەخۆدەگرێت کە وەک "گوماناوی" تۆمارکراون، پۆلێک کە لاوازی لێکۆڵینەوەکان و نەبوونی ڕوونی ئاشکرا دەکات.
لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا ١٠٥ ژن لە هەلومەرجێکدا گیانیان لەدەستداوە کە بە گوماناوی پێناسەکراون. دواتر ژمارەکە لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٢٤٥ حاڵەت، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٧٠ حاڵەت، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٢٥٩ حاڵەت، لە ساڵی ٢٠٢٥دا گەیشتە ٢٩٧ حاڵەت، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا ڕێکخراوەکانی ژنان ١٧٠ حاڵەتی مردنی گوماناوی ژنانیان تۆمارکردووە، ئەمەش ئڕ کە ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی جیاوازی نێوان توندوتیژی دژی ژنان و توانای دەوڵەتە بۆ لێکۆڵینەوە یان ڕێگری لێبکەن.
"پەیماننامەی ئێستەنبوڵ نایەکسانی بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەزانێت"

نازلی ماتور، پارێزەر و ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەنتەری مافەکانی ژنان لە سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، ڕوونیکردەوە، کە کۆنوانسیۆنی ئێستەنبوڵ توندوتیژی دژ بە ژنان یان توندوتیژی خێزانی تەنها وەک تاوانێک سەیر ناکات کە لە چوارچێوەی یاسای تاوانەکاندا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵکو بە دەرئەنجامی نایەکسانی مێژوویی و پێکهاتەیی نێوان ژنان و پیاوان و نایەکسانی لەسەر بنەمای ڕەگەزی دەزانێت و وەک پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و شێوازەکانی جیاکاری پێناسەیان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پێناسەیە بەرپرسیارێتی دامەزراندنی میکانیزمی خۆپارێزی بۆ وەستاندنی توندوتیژی دەخاتە ئەستۆی دەوڵەتەکان، وتی: ئەم ڕێبازە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە تەنها سزادانی تاوانبار کەم ناکاتەوە، بەڵکو پابەندبوونی هەمەلایەنە بەسەر دەوڵەتدا دەسەپێنێت، لەوانە ڕێگریکردن لە توندوتیژی، پاراستنی ژنانی مەترسیدار، دەستەبەرکردنی لێپێچینەوەیەکی کاریگەری تاوانەکان، هەروەها دامەزراندنی میکانیزم و دامەزراوەکان بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی کاریگەری ئەو یاسایانە لەسەر زەمینە.
"ئامانج دروستکردنی سیاسەتێکی گشتی گشتگیر بوو"
ئاماژەی بەوەشکرد، کە پەیماننامەکە دەوڵەتانی پابەند کردووە بە دابینکردنی ژمارەیەکی پێویست لە پەناگە و سەنتەری ڕاوێژکاری و هێڵی پشتیوانی، جگە لە ڕاهێنانی ئەفسەرانی پۆلیس و بەرپرسانی گشتی و دابینکردنی پاراستن بۆ زیانبەرکەوتووان، وتی: ئامانج گۆڕینی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بوو لە تەنها وەڵامدانەوەی سکاڵا تاکەکەسییەکانەوە بۆ سیاسەتێکی نیشتمانی گشتگیر و یەکگرتوو.
ڕوونیکردەوە، یەکێک لە گرنگترین لایەنەکانی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ ئەوە بوو کە یەکەم دانپێدانانی نێودەوڵەتی بوو بەو تاوانەی کە ئەمڕۆ بە "هەراسانکردنی بەردەوام" وەک شێوازێکی سەربەخۆی توندوتیژی ناسراوە، ئاماژەی بە ماددەی ٣٤ی پەیماننامەکە کرد، ئەو کردەوە دووبارەبووانە بە تاوان دەزانێت کە ببێتە هۆی ترسی کەسێک لە پارێزراوی، وەکو بەدواداچوونی بەردەوام، چاودێریکردن، بەرکەوتنی دووبارە، یان هەراسانکردنی بەردەوام.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەدا یاسای سزادانی تورکیا بڕگەیەکی دیاریکراوی تێدا نەبووە کە "هەراسانکردنی بەردەوام" بە شێوەیەکی سەربەخۆ تاوانبار بکات، بۆیە زیانبەرکەوتووان ناچاربوون پەنا بۆ بڕگەیەکی دیکەی یاسایی ببەن، وەک ئەوانەی پەیوەندییان بە هەڕەشە، بێڕێزیکردن، تێکدانی ئارامییەوە هەبوو.
جەختی کەوەکردەوە، کە دوای کشانەوەی تورکیا لە پەیماننامەکە، یاسای سزادانی تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٢ هەموارکرایەوە، بە پێی مادەی ١٢٣، "هەراسانکردنی بەردەوام"ی کردە تاوانێکی سەربەخۆ، ئەمەش یەکێک لە کەموکوڕییە یاساییە هەرە بەرچاوەکانی خستەڕوو کە لەمێژە ڕەخنەی زۆری لێدەگیرا.
میکانیزمی چاودێریکردنی GREVIO
نازلی ماتور جەختی لە لایەنێکی گرنگی دیکەی پەیماننامەکە کردەوە سەبارەت بە میکانیزمی چاودێریکردن و ڕوونیکردەوە، کە پەیماننامەکە ئەرکەکانی دەوڵەتانی لە ئاستی تیۆریدا بەجێنەهێشتووە، بەڵکو سیستەمێکی بەهێزی بەدواداچوونی دامەزراندووە.
لە ناوەڕۆکی ئەم سیستەمەدا گروپی پسپۆڕانی توندوتیژی دژی ژنان و توندوتیژی خێزانی (GREVIO) هەیە، کە دەزگایەکی سەربەخۆیە و لە کەسانی پسپۆڕ پێکهاتووە، هەروەها میکانیزمەکە بەم شێوەیە کاردەکات: "دەوڵەتانی ئەندام ڕاپۆرتی دەورەیی سەبارەت بە جێبەجێکردنی پەیماننامەکە پێشکەش دەکەن، GREVIO ئەم ڕاپۆرتانە دەخوێنێتەوە، گوێ لە بۆچوونی ڕێکخراوەکانی ژنان و سەندیکای پارێزەران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەگرێت، هەروەها سەردانی مەیدانی بۆ وڵاتان ئەنجام دەدات، لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆدەبێتەوە. هەرچەندە گرێڤیو دەسەڵاتی سەپاندنی سزای ڕاستەوخۆی نییە، بەڵام ڕاپۆرتەکانی فشارێکی بەرچاو دروست دەکەن، لە ڕووی چاودێری نێودەوڵەتی و لێپرسینەوە لە دەوڵەتەکان.
جیاوازی یاسا و پەیماننامەکە چییە؟
پارێزەر نازلی ماتور باسی لە پەیوەندی نێوان یاسای ژمارە ٦٢٨٤ و ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ کرد و ڕوونیکردەوە، کە یاسای ژمارە ٦٢٨٤ یاسایەکی ناوخۆییە کە تیشک دەخاتە سەر دابینکردنی ڕێوشوێنی پاراستنی کردەیی و خێرا لە دۆخی نائاساییدا، هەروەها جەخت لەسەر پاراستنی ژنان دەکاتەوە دوای ئەوەی کردەوەیەکی توندوتیژی ڕوودەدات.، لە کاتێکدا کە پەیماننامەی ئیستەنبوڵ هۆکارە بنەڕەتییەکانی کێشەکەی کردە ئامانج، واتە نایەکسانی ڕەگەزی کە دەبێتە هۆی توندوتیژمی، بەم شێوەیە نوێنەرایەتی چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتی فراوانتری دەکرد.
"بڕیارێکی پێچەوانەی ڕۆحی دەستوور"
دووپاتی کردەوە، کە کشانەوە لە پەیمانناموی ئیستەنبوڵ دژایەتی پلەبەندی یاساکان و ڕۆحی دەستوورە، هەروەها گەڕانەوە بۆ کۆنوانسیۆنەکە لە ڕووی یاساییەوە لە ڕێگەی دوو ڕێگاوە دەبێت، یەکەمیان یاسادانانە، کە پەرلەمان یاسایەکی نوێ پەسەند دەکات و دووبارە پەسەندی پەیماننامەکە دەکاتەوە، دواتر ڕەزامەندی سەرۆکایەتی و واژۆکردن و ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا، بەمەش تورکیا دەکاتە لایەنێکی فەرمی لە پەیماننامەکەدا، دووەمیان کارگێڕییە، کە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کشانەوە بە فەرمانێکی نوێی سەرۆکایەتی لەخۆدەگرێت، ئەگەر ئیرادەی سیاسی یان سیاسەتی حکومەت بگۆڕێت.
جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پرسەکە تەنها پەیوەندی بە بوونی میکانیزمی یاساییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە ئیرادەی سیاسی و کۆدەنگی کۆمەڵایەتییەوە هەیە،بوتی: ئێمە وەک داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەکانی ژنان و سەندیکاکانی پارێزەران، ئەم کشانەوەیەمان قبوڵ نەکرد، گەڕانەوە بۆ پەیماننامەکە تەنها ڕێکارێکی یاسایی نییە، بە واتای قبوڵکردنی دەوڵەت بۆ جارێکی دیکە پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا و چاودێری نێودەوڵەتییە".
"تورکیا یەکەم وڵات بوو کە پەیماننامەکەی واژۆ کرد"
چالاکوان ئیسرا چیچەک، بیری هەمووانی خستەوە کە تورکیا یەکەم وڵات بوو کە لە ١١ی ئایاری ٢٠١١ پەیماننامەی ئیستەنبوڵ واژۆ کرد و پەسەندی کرد، هەروەها تێڕوانینێکی هەڵە هەیە کە ئەو پەیماننامەیە بەسەر تورکیادا سەپێنراوە، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە، لە پێویستییەکی زۆری ناوماڵەوە سەریهەڵدا، بەتایبەتی دوای دۆسیەی ناهید ئۆبوز لەبەردەم دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا تورکیای شەرمەزارکرد بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە ژنان لە توندوتیژی خێزانی و هەڵاواردن بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کشانەوەی تورکیا لە پەیماننامەی نالۆژیکییە، چونکە یاسای ٦٢٨٤ دەستبەجێ وەک درێژکراوەی ناوخۆیی دەرچووە، لە کاتێکدا، یاساکە لە کاردایە، بەڵام بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ ناکرێت، جگە لەوەش، پێشەکییەکەی باسی لەوە کرد، کە لە نەبوونی دەقێکی یاساییدا، پەیماننامەی ئیستەنبوڵ جێبەجێ دەکرێت، واتە کاریگەرییە یاساییەکەی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەردەوام دەبێت.
نایەکسانی ڕەگەزی
جەختیشی لەوە کردەوە، کە دروشمی "پەیماننامەی ئیستەنبوڵ ژیان دەپارێزێت" لەسەر بنەمای ئەو تێبینییە دامەزراوە کە دوای واژۆکردنی کۆنوانسیۆنەکە کوشتنی ژنان کەمیکردووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی ئێستا بە "جینۆسایدی ژن" پێناسە دەکرێت، بە تێکڕا ڕۆژانە دوو ژن دەکوژرێن، لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە بەردەوام دەبێت بۆ بەرگریکردن لە مافی ژیان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی.