پۆلیسی لەندەن هێرش دەکاتە سەر ژنان

لە لەندەن بە هەزاران ژن بۆ سارا ئێڤێرارد کە لەلایەن وین کۆوزێنسی پۆلیسەوە کوژرا، ڕژانە شەقامەکان.

ناوەندی هەواڵ
 
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، سارا ئێڤێراردی ٣٣ ساڵ لە ٣ی ئازاردا دەفڕێنرێت و دوای چەند ڕۆژێک تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە، وین کۆوزێنسی پۆلیس وەک تۆمەتباری کوشتنی ئەو ژنە دەستگیردەکرێت و درایە دادگا.
 
دوای ئەوەی هەواڵی کوشتنی سارا ئێڤێرارد بڵاوبووەوە، بە هەزاران ژن لە دژی کوشتنی سارا ناڕەزایەتییان دەربڕی و هاتنە سەرشەقامەکان، لەلایەن پۆلیسەوە هێرش کرایە سەر چالاکییەکەی ژنان و بە بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێگە نادەن لە دوو کەس زیاتر کۆببێتەوە.
 
پۆلیسی بەریتانیا بە بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێگەیان نەدا ژنان چالاکی بکەن، سەرەڕای هێرشەکان ژنان بە دروشمی "ئێمە ٪٩٧ین"، بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان.
 
لەچالاکییەکەدا چەندین ژن لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.
 
ت.پ