پلاتفۆڕمی زمانی کوردی: لە نێو ماڵ و شەقام و بازاڕدا بە کوردی قسە بکەن
نوێنەرایەتی پلاتفۆڕمی زمانی کوردی لە ماردینی باکووری کوردستان ئاشکرایدەکات تا ٧ی مانگی داهاتوو دەرفەتی هەڵبژاردنی وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگەکاندا هەیە. ناوەندی هەواڵ
نوێنەرایەتی پلاتفۆڕمی زمانی کوردی لە ماردینی باکووری کوردستان ئاشکرایدەکات تا ٧ی مانگی داهاتوو دەرفەتی هەڵبژاردنی وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگەکاندا هەیە.
ناوەندی هەواڵ
نوێنەرایەتییەکە لەبارەی هەڵبژارنی وانەی زمانی کوردی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "تا رۆژی ٧ی شوبات دەرگا واڵایە لەبەردەم دەستنیشانکردنی وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگەکاندا".
دەشڵێت: "پێویستە زمانی کوردی زمانی پەروەردە بێت، هەرچەندە ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە کوردی ببێتە زمانی پەروەردە، بەڵام وەک هەنگاوی یەکەم لە دەستنیشانکردنی وانەی بژاردەدا، پێویستە هەموو کوردێک وانەی زمانی کوردی هەڵبژێرێت، ئەگەر کورد ئەم هەلە بەباشی بقۆزێتەوە، ئەوا لە داهاتوودا دەرگە لەبەردەم پەروەردە بە زمانی کوردی واڵا دەکات".
هەرلە راگەیەندراوەکەدا داوای لە سیاسەتمەدارانی کورد کرد بە کوردی سیاسەت بکەن و داوای لە خەڵک کرد خۆیان بە خاوەنی زمانی کوردی بزانن، لە نێو ماڵەکانیاندا و لە شەقام و بازاڕدا بە کوردی قسە بکەن.