پلاتفۆڕمی چالاکییە هاوبەشەکان بۆ 8ی ئادار کۆدەبێتەوە

پلاتفۆڕمی چالاکی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئامادەکردنی بەرنامەی 8ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار کۆدەبنەوە.

لایلا محەمەد

 

قامیشلۆ- پلاتفۆڕمی چالاکی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ چەند ڕۆژێکی گرنگ و چالاکی دژ بە هێرشەکانی سەر ژنان دامەزرا ژیان حسێن، ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی ژنانی سوریا باسی لە قۆناغی دروستکردنی پلاتفۆڕمەکە کرد و وتی: "لە 16ی کانوونی یەکەمی 2021 کۆبوونەوەیەکی گشتیمان ئەنجامدا لەم کۆبوونەوەیەدا پێشنیاری دروستکردنی پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەش کرا، دواتر کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا و پێشنیارمان پێشکەش بە بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەرێم کرد لەگەڵ دروستکردنی پلاتفۆڕمەکە، لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ یەکەم کۆبوونەوەی خۆمان ئەنجامدا".

 

ژنان لە ژێر سەقفێکدا لەگەڵ پلاتفۆرمەکە بوونە یەک

ژیان حسێن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە پەرەدان بە چالاکی ژنان لە ژێر یەک سەقفدا یەکڕیزیی و هێز دەخاتەڕوو و وتی: "لە دۆخێکی وەهادا هەموو دابەشکردنەکان لادەبرێت لە ڕێگەی پلاتفۆڕمەکەوە دەتوانین سنوورێک لەسەر توندوتیژی دژی ژنان لاببەین، دەتوانین هاودەنگیی ژنان لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان گشتگیر بکەین، 19 بزووتنەوە و ڕێکخراو لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری بەرنامەی هاوبەشیان کردووە ئەنجومەنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشەنگی دروستکردنی ئەو پلاتفۆڕمە بوون ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار، کۆمەڵگەی ژنانی زەنۆبیا، کۆردیناسیۆنی ژنانی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، یەکێتی ژنانی سوریا، بارۆی ژنانی پارتی دیموکراتیک، بارۆی ژنانی داهاتووی سوریا، بارۆی ژنانی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، دامەزراوەی ژنانی ئازاد، بارۆی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، ناوەندی پاراستن و توێژینەوەی مافەکانی ژنان یەکێکە لەو دامەزراوانە.

 

توێژینەوەکە زیاتر فراوان دەبێت

ژیان حسێن، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەش هەموو جموجوڵ و ڕێکخراوەکانی ژنان کۆ دەکاتەوە و وتی: "یەکێتیەکی بەهێز ڕێگە بە چەندین چالاکی دەدات رێکبخرێت وەک ئەندامێک باسمان لەجێبەجێکردنی پلانی کاری هاوبەش کرد، چالاکیەکانمان بەشێوەیەکی گشتی سەرکەوتوون، ئێمە زیاتر کارەکانمان فراوانتر دەکەین ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەوپێشبردنی پلاتفۆرمەکە هەروەها پرۆژەکەمان لە هەرێمەکە بەهێز دەکەین بۆ ئەوەی نموونەیەک بۆ هەموو ژنانی سوریا دیاری بکەین و بگەینە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان".

 

ژنان بۆ پلانی 8ی ئادار کۆدەبنەوە

ژیان حسێن، ئاماژەی بەوەکرد ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار کە ٨ی ئادارە نەزیکبووەتەوەو وتی: بەم بۆنەیەوە دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ژنان ئەنجام دەدەین، ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک".