"پەکەکە چوو بە دەم داوای ئێزیدییەکانەوە"

ئەمشە عەلی، بەشداری ئەو ڕێپێوانەی کرد کە بۆ یادی ١٠ ساڵەی فەرمانی شەنگال بەڕێوەچوو وتی؛ خیانەتی پەدەکەمان لەبیر ناچێتەوە، ئەگەر پەکەکە بە هانای ئێزدییەوە نەهاتایە کۆمەڵگەی ئێستا لە شەنگال ئێزدی نەدەبوو.

 

شەنگال

 

ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤، چەتەکانی داعش فەرمانیان لەە بە بۆنەی ١٠ ساڵەی ئەو فەرمانە، دوێنێ بە پێشەنگایەتی خۆبەڕێوەبەری شەنگال ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو، لەو ڕێپێوانەدا هەزاران سیاسەتمەدار و چالاکوان و بەڕێوەبەرانی شەنگال بەشدارییان کرد.

 

ڕێپێوانەکە لە ئەنجومەنی گەلی شەنگالەوە تا خوێندنگەی سوور بە دروشمی "کێ پێشمەرگەی بەڕێوەبرد" و "سڵاو لە گەریلاکانی ئازادی" دەستیپێکرد، ڕێپێوانەکەی بەردەم خوێندنگەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوەیەک کە پەیامی جیاوازی تێدا دەدرا، لە پەیامەکاندا بەڵێنێک درابوو کە خەبات بەرزبکرێتەوە و تۆڵەی فەرمانەکە بکاتەوە.

 

"لەبیرمان ناچێتەوە"

ڕیهام حەجۆ، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی-تاژێ لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، هیچ کەسێک پلان لە دژی پێکهاتەی ئێزدی دانانێت و وتی: ئەو ڕووداوانە گەورەترین خیانەتە لە مێژووی ئێمەداو نابێت لەبیری بکەین، ئێمەی پێکهاتەی ئێزیدی زۆر وابەستەی خاک و کولتوور و زمان و ئاینین، هەرگیز خۆبەدەستەوەدانمان قبوڵ نەکردووە و سەرمان بۆ کەس دانەنەواندووە، ئەو ڕۆژانەمان تێپەڕاند ئێمە ئەو خەڵکە نین بە فەرمانەکان بترسێین، ئێستا هێزی خۆپاراستن و ڕێکخستن و سیاسەتمان هەیە لەمەودوا کەس ناتوانێت ڕێککەوتن لەسەر ئێمە بکات، کێشەکانی شەنگال لێرە چارەسەر دەبن نەک لە بەغدا و پاریس و هەولێر و ئەنقەرە، دەمانەوێت ئاشکرای بکەین کە کەس ناتوانێت سەرکردایەتیمان بکات و فەرمانڕەواییمان بکات.

 

"دەبێت یەکبگرین"

ڕیهام حەجۆ، جەختی لە گرنگی یەکڕیزی و هاوپەیمانی بۆ ئێزدییەکان کردەوە و وتی: ئەمڕۆ وەڵامی فەرمانەکەمان دایەوە، بەڵام ئەوەی لە نان و ئاو گرنگترە بۆ ئێمە یەکڕیزی و خۆڕێکخستنە، ئەگەر یەکگرتوو نەبین دوژمن یەک بە یەک لەناومان دەبات، لێرەوە داوا لە گەلەکەمان دەکەین، گرنگ نییە لە چ لایەنێکی سیاسیدا بن، کار بۆ ئێزیدییەکان بکەن.

 

"هێشتا فەرمانەکە تەواو نەبووە"

یەکێک لەو کەسانەی بەشداری ڕێپێوانەکەی کردووە، ئەمشێ عەلی، وتی: ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ یادکردنەوەی فەرمانەکە، ئەمە ڕۆژێکی ڕەشە بۆ ئێمە، برینەکانمان کولاونەتەوە، دیسانەوە ئەگەر هەزاران ساڵ تێپەڕی، ئەم فەرمانە لەبیر ناکەین،  ١٠ ساڵە بەشێک لە دایک و خوشکەکانمان بەدەست چەتەکانی داعشەوە بوون، بەڵام کەس دەنگی بەرز نەکردووەتەوە لە خاکی عێراقدا مەسعود بارزانی پشتیوانی داعشی کرد و فەرمانی بۆ کۆمەڵگاکەمان هێنا تا ئێستا دیلەکانمان لە دەستی داعش لە بازاڕەکاندان، شەنگال هێشتا لە وێرانەدایە، تا ئەمڕۆش عێراق هیچی پێ نەوتین و ئەوانیش هیچیان نەکردووە، گلەیی ئێمە بۆ عێراقە پێویستە ھەمووان بزانن چی بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا هاتووە، هێشتا فەرمانەکە تەواو نەبووە، دوژمن هەمیشە بەدوای ئێمەدا دەگەڕێت.

 

"شەنگال بە خوێنی شەهیدان وەستاوە"

ئەمشێ عەلی ڕایگەیاند کە شەنگال بە خوێنی شەهیدان ئازاد بووە و وتی: ئەگەر پەکەکە نەهاتبایە ناو پێکهاتەی ئێزدی، ئێستا هیچ گەلێکی ئێزیدی لە شەنگال نەدەبوو، لەمەدا با ڕاستی بڵێین با جیاوازی بکەین لە نێوان ئەو کەسەی کە چاکەی لەگەڵ خەڵک کردووە و ئەو کەسەی خراپی لەگەڵ خەڵک کردووە، هەزاران شەهیدی پەکەکە لەبەردەم خاکی شەنگال و پێکهاتەی ئێزدیدان، شەنگال بە خوێنی شەهیدان و ژن و پیاوی ئێزدی وەستاوە، ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی بەناوی هیچ لایەنێکەوە قسە ناکەین، بە زمانی خۆمان قسە دەکەین بە چاوی خۆمان بینیمان سەربازە عێراقییەکان چەکەکانیان دانا و پەدەکە لەبەر چاوی ئێمە هەڵات، لە دەستی دڕندە و دوژمندا ئێمەیان جێهێشت.