پانێڵی “کورد بە ئەقڵی هاوبەش سەردەکەوێت” بەرێوەچوو
لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی پانێڵێک بە درووشمی “کورد بە ئەقڵی هاوبەش سەردەکەوێت” ئەنجامدرا، کە تیایدا باس لە گرنگی یەکگرتنەوەی بیروبۆچوون، گفتوگۆی هاوبەش و هاوکاریی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و بەرەو داهاتوویەکی ئارامتر کرا.
سلێمانی
هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی میوانداری پانێڵێکی ڕۆشنبیری کرد کە بە ناونیشانی “کورد بە ئەقڵی هاوبەش سەردەکەوێت” سازکرا، و ژمارەیەک لە ئەکادیمی و ڕۆشنبیر و خوێندکار و هاوڵاتیان تێیدا بەشدارییان کرد، لە دەستپێکی پانێڵەکەدا، وتارە سەرەتاییەکان گرنگی گفتوگۆی ئارام و هاوبەشکاریی نێوان هێزە سیاسی و ڕۆشنبیرییەکان خرانەڕوو، و ئاماژەیان بەوەدا کە یەکڕیزی فکری و دانیشتن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی، دەتوانێت ڕێگا بۆ چارەسەری کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بکرێتەوە.
ئاماژە بەوەکرا، کۆمەڵگای کوردی پێویستی بە فۆڕمی نوێی گفتوگۆ هەیە کە لەسەر بنەمای زانست، ئەزموون و متمانەی نێوان لایەنەکان دروست بێت. هەروەها جەختیان لەسەر ڕۆڵی ڕۆشنبیران و زانکۆکان کرد بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووری گفتوگۆ و ڕەخنەی دروست.
"بەردەوام رێبەر ئاپۆ پەیام و پلانی جیاوازی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا بەتایبەت بووە:
ئەبرۆ گونای ، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە وتی :من بڕوام وایە کورد تا ئێستا بەوشێوەیە نزیکی ئازادی و بوونی ستاتۆ و بوونی هێز نەبووە هەر کەسێک لەو بارەیەوە پێیوایە کە بە هۆی پەیامەکانی و بانگەوازی رێبەر ئاپۆ بووە، دەزانین کە ساڵێکە پرۆسەی ئاشتی لە لایەن رێبەر ئاپۆوە بانگەوازی بۆ کراوە، هێرشەکانی رۆژئاوای کوردستان کە لە حەلەب و ئەشرەفیەوە دەستیپێکرد و بارودۆخێکی سەخت بوو لە رۆژئاوا، دووبارە هێزی نێودەوڵەتی لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا کوردیان جێهێشت و رێبەر ئۆجالان دووبارە وتی ئەو هێرشانە دووبارە بوونەوەی پلانگێڕی ١٥ ی شوباتە و ئێمە دەزانین کە هەموو کات کار و پلانەکانی رێبەر ئۆجالان بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد بووە و ئەمەش لە لایەن دەوڵەتانی زلهێزەوە قبوڵ نەکراوەو بەردەوام رێبەر ئاپۆ پەیام و پلانی جیاوازی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا بەتایبەت بووە کە لەو ناوچانەدا شەری گەلان دەستپێدەکات و ئامانجیان ئەوەیە کە گەلە جیاوازەکان شەڕ بکەن و یەکتر لەناو بەرن، بەرێز ئۆجالان لە پرادیکمای خۆیان و ڕۆژ بە ڕۆژ هەنگاو بە هەنگاو قوڵ دەبێتەوە.
"رێبەر ئۆجالان توانی بەرامبەر ئەو هێزە بمبێتەوە کە وڵاتە زلهێزەکان پشتیوانیان دەکرد"
ئەبوبەکر مەجید، پانێلیست وتی: پلانگێری نێودەوڵەتی دژی کورد بە درێژایی مێژوو بێگومان لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆری مەد، گەلی کورد لە تێکۆشاندا بووە بۆ رزگاری گەل، بەڵام بە داخەوە دوژمنان هەمیشە دەستیان لە دەستی یەکدا بووە دژی کورد یەکێک لە پلانگێریەکان ١٥ ی شوبات و دەستگیرکردنی رێبەر ئاپۆ، پلانی دووەم دژی ڕۆژئاوای کوردستان بوو لە ٥ی ١ لە پاریس ئەنجامدرا، هۆکاری سەرکەوتنی پلانگیرییەکان دژی کورد تەنها هێزی ئەوان نەبوو بەڵکوو لاوازی بەشێک لە بزووتنەوە کوردیەکان بوو بۆ نموونە پشتیان بە ئابووری دەرەوە بەستووە و ئەمە دوو سیستمی پەروەردەی ناو بزووتنەوەکە کە سیستمێکی قوڵی فیکری و ئایدۆلۆژیا نەبووە، خاڵێکی دیکە تێکۆشانەکان پارچە پارچەیە و هەمووی بە یەکدەنگ نەبووە، ئەو کاتەی رێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کرد دەوڵەتی تورکیا لە لوتکەی هێزدا بوو ،گەلی کورد گەر رێکخستێکی باشی هەبووایە یەکسانی دروست دەبوو، ئەوەی کە رێبەر ئۆجالان کردی نەک لە سفرەوە بوو لە ژێر سفرەوە دەستیپێکرد بۆ دووبارە لێسەندنەوەی ناسنامەی کوردی، شەڕکردن بەرامبەر تێکۆشانێکی ئاوا یاسان نییە لەو کاتەدا لە باکووردا کەس نەیدەوت کوردم، ه دوای ئەوەی کە ئەو گۆرەی لە ١٩٣٧ لە زیلان هەڵیان کەن و ناوی کوردیان لێنا چاوەرێ ئەوە نەبوون دووبارە کورد تێکۆشان بکات رێبەر ئۆجالان توانی بەرامبەر ئەو هێزە بمبێتەوە کە وڵاتە زلهێزەکان پشتیوانیان دەکرد.
"پێویستە هەموو کوردێک ئەو یەکڕیزییەکی لەدایک بووە بیپارێزێت"
شیرین دڕەیی، مامۆستای زانکۆ وتی: کۆنفراس و چالاکی و پانێڵ تا هەبێت کەمە بۆ ئەوەی بزانین چۆن خۆمان رێکبخەین، ئەوە یەکڕیزیەی گەلی کورد کە بێ جیاوازی هاتنە سەر شەقام بابەتێکی پیرۆز و جوان بوو، من چەن ساڵە کە دەمانەوێت یەکڕیز بین و تێکۆشان بکەین بەوە پێناسە دەکەم وەک لەدایک بوونی منداڵێک وایە ئێستا منداڵەکە لەدایک بووە کە یەکڕیزی گەلی کوردە، لەسەر هەموو کوردێک پێویستە کە بیپارێزێت، هاوکات ئەوەی لە هەینی کوردان بیبیمان زۆر پیرۆز بوو سەلماندی کە یەک ریزی دەپارێزن و لایەنی دینی حیزبایەتی و فیکری جیاواز دەخەینە لاوە و هەموومان ئەرکێکی قورس لەسەر شانمانە کە ئەو یەک دەنگیە بپارێزین و ئێمە پیشانی دنیامان دا کە دەیانوت کورد یەکدەنگ نیە پیشانمان دان کە یەکدەنگین و دەمانەوێت کوردستان ئازاد بکەین، دەبێت دڵی گەنجەکانمان نەشکێنتن و بێئومێدیان نەکردین و ئەم شۆرشە شۆرشی گەنج بوو دەیانوت یەکە کورد یەکە .
رەوشەن قاسم، ڕۆژنامەنووس وتی : بێگومان ئەم پانێڵە لەسەر ڕەوشی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانە و ئەنجامدانی زۆر گرنگە و بەپێی ئەو بارودۆخەی کە لە ڕۆژئاواو ئەو هێڕشە نامرۆڤانەیەی کە بەرامبەریان ئەنجامدرا بووە هۆی ئەوەی کە کورد یەکدەنگی هەبێت و زۆر گرنگە ئەم یەکدەنگییە بپارێزین.