پێکهاتەکانی حەسەکە بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان دەکەن
هەزاران کەس لە پێکاهتەکانی حەسەکە و چەندین شاری دیکە ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.
حەسەکە
هەزاران کەس لە پێکهاتەکانی حەسەکە، تل تەمر، دربەسی، شەداد، هۆل، کامپی سەرێکانی و واشۆکانی بە دروشمی "بە ڕۆحی کۆمین و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین” ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوای ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، ڕێپێوانەکە لە بازنەی کەڤۆکێ لە تل هەجەرێ دەستیپێکرد و لەسەر شەقامی سەرەکی موفتی بەردەوام بوو و بە گردبوونەوەیەکی گەلی لەبەردەم ناوەندی کولتووری و هونەر لە گەڕەکی موفتی کۆتایی هات.
دوای خولەکێک ڕێزگرتن، سەبری ئەفرین، بە ناوی پارتی یەکێتیی دیموکرات "پەیەدە" وتی: بەرخۆدانی گەل و بەرخۆدانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، دوژمنی قایلکرد کردووە کە ستەم و توندوتیژی چارەسەر نییە.
وتیشی: پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری بنەڕەتی پرس و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
وەلیدا بۆتی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، کە ڕێگای ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک پەیوەستە بە ئازادی ڕێبەر ئۆجالانەوە، ئێمە داوای ئازادیی ڕێبەرەکەمان دەکەین و دەمانەوێت بە ئازادی لەگەڵ ئێمە بژی، کاتی ئەوە هاتووە ئێمە دەرەنجامی تێکۆشانی درێژخایەنمان بۆ ئازادی و شکۆمەندی وەربگرین، ژنان ڕۆڵی پێشەنگیان لەم خەباتەدا گێڕاوە و ئەم ڕۆڵەش بە بەردەوامی دەبێت.
ڕێپێوانەکە بە دروشمی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ” کۆتایی هات.