پێکهاتەکان داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن

دانیشتوانی شاری حەسەکە بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە - کورد، عەرەب، ئەرمەنی و سریانی - ڕێپێوانێکی جەماوەرییان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ڕێکخست.

حەسەکە

 

بە پیشەنگایەتی دەستپێشخەری گەل و دەستپێشخەری ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سووریا، پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، ئەرمەنی و سریانی بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" لە شاری حەسەکە ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

 

ڕێپێوانەکە لە بەردەم گۆڕەپانی مەرشۆ دەستیپێکرد. لە میانی ڕێپێوانەکەدا، گەل وێنەی ع ڕێبەری گەلی کوردیان هەڵگرتبوو. دروشمی "بێ ڕێبەر ژیان نییە"یان وتەوە.

 

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ئازادی لە بازاڕی شارەکە وەستا. ناهید سلێمان، وتەبێژی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە جەختی لەوە کردەوە کە بانگەوازی ڕێبەر ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک چارەسەری هەموو کێشەکانە و وتی: ئەمە ماوەیەکی زۆرە بۆ بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دێت، ئەو پرۆسەیەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت پێویستی بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان هەیە.

 

"ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموو ژنێکە"

ناهید سلێمان سەرنجی بۆ ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی ژنان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: ئەو پڕۆژەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی ژنانی کرد، پڕۆژەیەکی ئیرادە و دەسەڵات و گۆڕانکاری مێژوویی دروستکرد، ژنان لەژێر ئەم پڕۆژەیەدا خۆیان ڕێکخست و لەژێر دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” یەکگرتوویی خۆیان لە دژی سیستەمەکانی دەسەڵات و چەوساندنەوە لە هەموو جیهاندا بونیاد نا، بۆیە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموو ژنێکە، کە پرسی سەرەکی خەباتی ژنانە.

 

ڕێپێوانەکە بە دروشم کۆتایی هات.