پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەمنی و خۆپیشاندەراندا لە مەکسیک ڕوویدا

لە کاتی ڕێپێوانێک بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان، لە نێوان چالاکوانان و هێزەکانی پۆلیس لە مەکسیک پێکدادان ڕوویدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بە بۆنەی یادی ٨ی مارسەوە لە مەیدانی زوکالۆ کە گەورەترین مەیدانی پایتەختی ماکسیکە، هەزاران ژن  ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و داوایان لە حکومەت کرد تۆماری توندوتیژی و کوشتنی ژنان ئاشکرا بکات، بەڵام پۆلیس بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و قەڵغان خۆپیشاندەرانی ناچارکرد کۆتای بە ڕێپێوانەکەیان بهێنن.

 

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی مەکسیک لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ٩٣٩ ژن بوونە قوربانیی کوشتن، لە ڕێپێوانەکەدا ژنێک بینرا کە دروشـمی "منیان نەکوشتوە، بەڵام لە ترسدا دەژیم"ی هەڵگرتبوو، ژنان بە بەکارهێنانی چەکوش و دار ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە، بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە، نزیکەی ١٥ ئەفسەر و چوار ئەندامی جەماوەر بریندار بوون،

 

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان تەشەنەی سەندووە، پاش ئەوەی پۆلیس لە کەنار دەریای کانچون لە کاتی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر کوشتنی ژنان تەقەی کرد و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بریندار بوون، تا دێت ناڕەزایەتی ژنان زیاد دەکات و  پێکدادانەکان لە نێوان کەمپەینەرەکانی مافی ژنان و پۆلیس لە مەکسیک زیاتر دەبێت وەک چالاکوانان دەڵێن، حکومەت هیچ گرنگیان پێنادات.

 

چالاکوانانیش سەرۆک "ئەندرێس مانوێل"یان بەوه تۆمەتبار کرد که کێشەی توندوتیژی دژ بە ژنان پشتگوێ دەخات.

 

ت.پ