پڕۆگرامی گەشەپێدانی کارامەیی سوود بە ژنان دەگەیەنێت

١٣ ژن کە لە پرۆگرامی گەشەپێدانی کارامەیی دامەزراوەی "BBM" بەشداربوون، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە کتێبخانەی لیتڵتۆن لە سێنتوریۆنی ئەفریقای باشور ئاهەنگی دەرچوونیان بۆ ڕێکخرا.

١٣ ژن کە لە پرۆگرامی گەشەپێدانی کارامەیی دامەزراوەی "BBM" بەشداربوون، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە کتێبخانەی لیتڵتۆن لە سێنتوریۆنی ئەفریقای باشور ئاهەنگی دەرچوونیان بۆ ڕێکخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ژنانە بڕوانامەیان وەرگرت بۆ کارامەیی جیاواز و جۆراوجۆر کە لە بەرنامەکەدا فێر بوون، بەهرەکان بریتین لە چارەسەری ، وەرزش و مەلەکردن، کشتوکاڵ و کارامەیی پیشەگەرانە.

 

ژنەکان سوودیان لە هەلەکە وەرگرت بۆ بەرەو پێشبردنی خۆیان بۆ گەیشتن بە دامەزراندن و هەلی پیشەگەرانە، هەروەها خەڵاتیان وەرگرت بۆ ئەو ڕۆڵانەی کە لە بەرنامەکەدا گێڕاویانە.

 

ژنە بەشداربووەکان وتیان: "ئێمە لە لایەن هیچ کەسێکەوە پارەمان پێنەدراوە، ئێمە هێشتا بە دوای پارەداندا دەگەڕێین کاتێک ئەم بەرنامەیەمان دەست پێکرد تەنها دوو لاپتۆپمان هەبوو بۆ کارامەیی کۆمپیوتەر، هەروەها هاوکارییان کردین لە ئامادەباشی کار و چۆنیەتی نووسینی سی ڤی بۆ ئەوەی بتوانین دابمەزرێین".

 

دکتۆر کۆنی راماتیبلا، جێگری بەڕێوبەری سەلامەتی کۆمەڵگەی گاوتینگ ستایشی ژنانی کرد بۆ تەواوکردنی بەرنامەکە وەک ئەوەی بە ٣٠ کاندید دەستی پێکرد بەڵام تەنها ١٣ کاندید تا کۆتایی مانەوە و سەرکەوتن.