"پەدەکە لە شەنگال شکستی هێنا، بە دزیکردن دەنگەکانی زیاد کرد"

مەیان ناسر، ئەندامی TAJÊ ڕایگەیاند، کە هەڵبژاردنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دادپەروەرانە نییە، پەدەکە لە شەنگال شکستی هێنا و ئەوان هەرگیز قبوڵیان ناکەن.

مەیان ناسر، ئەندامی TAJÊ ڕایگەیاند، کە هەڵبژاردنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دادپەروەرانە نییە، پەدەکە لە شەنگال شکستی هێنا و ئەوان هەرگیز قبوڵیان ناکەن.

شەنگال

 

لە ١٠ی تەمووزدا، هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێکرد، کە ڕێژەی بەشداری دەنگدەران ٤١٪ بوو، لەدوای هەڵبژاردنەوە چەندین لایەنی سیاسی ناڕەزایی خۆیان لەئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەربڕی و تائێستا نزیکەی ٣٥٦ ناکۆکی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن پەرەی سەندووە، سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی TAJÊ مەیان ناسر بەبیری هێنایەوە کە هەڵبژاردنی ئەمساڵ هەڵبژاردنێکی نادیموکراتییە و نابێت کەس قبوڵی بکات.

 

مەیان ناسر باسی لە یارییەکانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی شەنگال کرد و وتی: "لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووینەتەوە، کە یەکێک لەو یارییانە خراپبوونی ئامێرەکانی دەنگدان بوو ئێمە زۆر کەس چووین بۆ دەنگدان، بەڵام وتیان ئامێرەکان کار ناکەن، گەڕاینەوە، ئەمە درێژەی فەرمانە لەسەر ئێمە لە کۆمەڵگەی ئێزدیدا ئێمە نامانەوێت کاندیدێک کە بە خواستی خۆمان هەڵنبژێردراوە جێگەی ئێمە لە پەرلەماندا بگرێت، هەروەها دەوڵەتی عێراق دەنگی ئێمەیان دزیوە تا ئێستا دەوڵەتی عێراق هیچ شتێکی لەگەڵ ئێمە نەکردووە ئایا ئێمە هاووڵاتی عێراق نین؟ بۆچی دەوڵەتی عێراق دەیەوێت چاوی خۆی لەم ڕاستییە دابخات؟ ئێمە باوەڕێکی جیاوازمان هەیە، بۆیە هەموو کەس دەیەوێت ئێمە لەناو ببات ئێمە ڕێز لە هەموو بیروباوەڕەکانی تر دەگرین پێویستە هەموو کەس ڕێز لە باوەڕی ئێمە بگرێت".

 

" ئاوارەکانی کامپەکانی باشووری کوردستان بە زۆر دەنگیان پێدراوە"

مەیان ناسر ڕایگەیاند، کە پەدەکە بە دزینی دەنگەکان هەڵبژاردنی بردۆتەوە، نەک لەبەر ئەوەی لە شەنگال هیچ دەنگێکیان وەرنەگرتووە، بۆیە هەرگیز گەڕانەوەی پەدەکە بۆ شەنگال قبوڵ ناکەن و بەردەوامیشی دا و وتی: " باش دەزانین کە ڤیان دەخیل و محەمەد خەلیل لە شەنگال شکستیان هێنا و لە شەنگالەوە دەنگیان پێنەدرا هەموو کامپەکانی باشوور بەزۆر دەنگ درا، ئێمە هەرگیز ٣ی ئاب لە بیر ناکەین و ڕێگە نادەین ئەو کەسانەی کە فرۆشتیانین جارێکی تر بێنە سەر خاکەکەمان، من یەکێکم لە دایکانی ئەو شەهیدانەی کە لەلایەن چەکدارەکانی بارزانییەوە شەهید بوون، چۆن ڕێگەیان پێ دەدەم بێن بۆ شەنگال؟ چۆن دەتوانم خوێنی کوڕەکەم لەبیر بکەم؟ بە چ شێوەیەک دەیانەوێت بێن بۆ ئێرە؟ ئەو کەسانەی لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعشداگولەیەکیان نەتەقیوە ڕێگەیان دا ئێمە بکوژن و ژنەکانمان لە شەنگال بڕفێنن؟".

 

"ڕێگە نادەین ئەو کەسانەی کە ئێمەیان فرۆشت بگەڕێنەوە شەنگال"

مەیان ڕایگەیاند، ئەوانەی دەیانەوێت ئێزدیەکان بفرۆشن ڕێگە بە پەدەکە دەدەن بگەڕێنەوە، بەڵام ئەوانەی دەیانەوێت بە شەرەفی خۆیان بژین هەرگیز پەدەکە قبوڵ ناکەن و وتیشی: "پەدەکە دەڵێت لە شەنگال شەهید بوون، بەڵام چۆن شەهید بوون؟ هەموویان لە نەهیب بە دزیکردن شەهید بوون لە ماڵەکانی شەنگال دزییان کردوو بە مین شەهید بوون، لە لایەک شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان دەکرد، لەلایەکی دیکەوە چەتەکانی پەدەکە ماڵ و موڵکی ئێمەیان دەدزی ئێمە ئەوان بە شەهیدی شەنگال ناژمێرین لەنێویاندا من شەهید قبوڵ ناکەم ئەو کەسانەی ڕزگاریان کردین شەڕڤانانی پەکەکە و یەپەگە و یەپەژە بوون ،ئەمە ئەو کەسانەن کە هاتن بۆ یارمەتی ئێمە ئەمانە شەهید و تاجی سەرمانن و پارێزگاری لە شەرەفمان دەکەن با ئێزدیەکان باش بزانن ئەگەر دەیانەوێت ئایینەکەیان بفرۆشن، ئەوا ڕێگە دەدەن پەدەکە بپەڕێتەوە بۆ شەنگال".