پەدەكە ڕێگەنادات دایكانی ئاشتی بێنە باشووری كوردستان

دایكانی ئاشتی، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو شەهید لە ڕێگادان بۆ باشوری كوردستان، بەڵام لەلایەن پەدەكەوە ڕێگریان لێدەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٦ دایكی ئاشتیی لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە هاتونەتە دەروازەی سێمێڵكا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی دوو شەهیدیان، بەڵام پەدەكە ڕێگە بە هاتنیان نادات.

ئەوە لە کاتێکدایە دایكانی ئاشتیی، چەند ڕۆژێکە لە بەردەم دەروازەی سێمێڵكا، لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستاندا كۆوبونەتەوە، تاوانەكانی پەدەكە شەرمەزار دەكەن و دەیانەوێت بێنە باشوری کوردستان.

دایكانی ئاشتیی، سورن لەسەر هاتنیان بۆ باشووری كوردستان و چادریان هەڵداوە و لە دەروازەكەدا ماونەتەوە.