پچڕانی ئینتەرنێت و دەستگیرکردن لە ئێران جۆرێکی تری سەرکوتکردنە

دوای ٧ ڕۆژ لە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران، هەڵکشانی ئەم دواییەی دەستبەسەرکردن، بانگهێشتکردنی بەکۆمەڵ و پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران نیگەرانییەکی بەربڵاوی سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەکان دروست کردووە.

مهاباد

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و شرۆڤەکاران نیگەرانی خۆیان لە بەکارهێنانی داخستنی ئینتەرنێت و دەستگیرکردن وەک ئامرازی سەرکوت دەربڕین، ڕاستی ئەو تۆمەتانەیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە کە ئاراستەی هاوڵاتیانی ئاسایی دەکرێت، ئەمەش بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئیسرائیل، کاریگەری لەسەر سەلامەتی هاوڵاتیان و مافە سەرەتاییەکان دەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی نەبوونی ڕوون و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری.

 

لەگەڵ سەرهەڵدانی ململانێی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران، دەسەڵاتدارانی ئێران ئینتەرنێتیان لە سەرانسەری وڵاتدا سنووردار کردووە، لە هەندێک پارێزگاشدا بە تەواوی پچڕاوە، نێتبلۆکس، ڕێکخراوێکە کە چاودێری ئینتەرنێت دەکات لە سەرانسەری جیهان، دوێنێ پچڕانی تەواوی ئینتەرنێتی لە ئێران پشتڕاستکردەوە.

 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داتای ڕاستەوخۆکان دەریدەخەن کە نزیکەی کۆی گشتی پچڕانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئێراندا هەیە، ئەمەش دوای پچڕانی بچووکی پێشوو دێت، لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ ئیسرائیل دوای چەند ڕۆژێک لە پێکدادانی سەربازیی هاوبەش.

 

لە چەند شارێکی پارێزگای ورمێ، لەوانە مەهاباد، بیرانشهر، بۆکان، سەردەشت، شنۆ و ئەوانی دیکە، تەنانەت بە فلتەر شکێنیشەوە دەستڕاگەیشتن بە دەستەوە نییە، ماڵپەڕە ناوخۆییەکان و تەنانەت خزمەتگوزارییەکانی گووگڵیش بەردەست نین.

 

سەرچاوە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، وەک گواستنەوەی پارە و کڕینی کارت، هەندێک کاروباری کارگێڕی و خوێندکاران، بە توندی پەکیان کەوتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز لە هەندێک زانکۆ بۆ نمونە زانکۆی ئازاد ئەنجام دەدرێن، ئەو پچڕانە وایکردووە زۆرێک لە خوێندکاران نەتوانن تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن.

 

هەروەها پچڕانی کارەسات بووە هۆی دڵەڕاوکێی دانیشتووان سەبارەت بە ژیانی ڕۆژانەیان، تەنانەت توانای پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی کەمی پارەی نەختینەیی لە زۆربەی شارەکانی ئێران، پێش ململانێکان دەسەڵاتداران بەکارهێنانی پارەی نەختینەیان بە توندی سنووردار دەکرد، دانیشتووان بە بەکارهێنانی کارتی بانکی کاروباری ڕۆژانەیان ئەنجام دەدا.

 

ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ پشتڕاستیان کردۆتەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران کوژانەوەی ئینتەرنێت وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتی بەرفراوان کەڵکی لێ  وەردەگرن، له نێوان زیادبوونی گرژییه ئاسایشییەکان، دەستبەسەرکردنی به کۆمەڵ، بەگوێرەی سەرچاوە ڕاگەیاندنییەکان، ترسی دزەپێکردنی زانیاری لەدەرەوەی وڵات یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پشت ئەم پچڕانە، کە شەپۆلی نوێی بانگهێشتکردن و دەستگیرکردنی لەگەڵدا بووە، ئەمەش ئەگەری پێشێلکاریی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤی زیادکردووە لەناو ڕەشەبای ڕاگەیاندنەکاندا.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەسەڵاتداران بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەم ڕێکارانە پاساو دەهێننەوە، لە کاتێکدا چاودێران پێیان وایە ئامانجی ڕاستەقینە بێدەنگکردنی دەنگی هاوڵاتیانە، ڕێگریکردنە لە گەیاندنی ئازارەکانیان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پچرانی ئینتەرنێت جۆرێکە لە سەرکوتکردنی سیستماتیکی کە هەڕەشە لە ئازادی ڕادەربڕین دەکات، گەلی ئێران زیاتر لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە دەکات.

 

لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دەستگیرکردنەکان زیاتر دەبن

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ باس لەوە دەکەن کە دەسەڵاتدارانی ئێران هەڵمەتێکی بەربڵاوی دەستگیرکردنیان ئەنجامداوە کە لانیکەم ١٥٠ کەسیان کردۆتە ئامانج، کە چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای زانکۆ و کارگێڕانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تێدایە، ئەم دەستگیرکردنانە لە کاتێکدایە کە گرژییە ناوخۆییەکان و نیگەرانییەکان لەبارەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤەوە پەرەدەسێنێت.

 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینەی دەستبەسەرکراوان لە ئێران زۆر زیاتر بێت لە ئامارە فەرمییەکان، چونکە ئەم ئامارانە پشت بە سەرچاوەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەت دەبەستن، ئەوان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نەبوونی ڕوونی و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان، پشتڕاستکردنەوەی ڕادەی پێشێلکارییەکان قورس دەکات، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن و بانگهێشتنامە ئاسایشییەکان.

 

تۆمەتەکانی دەستگیرکراوان بریتین لە "هاوکاری لەگەڵ موساد"، "پشتیوانیکردنی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل"، "تێکدانی ڕێکخستنی گشتی لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان"، هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەستبەسەرکراوان بە ناچاری دانیان پێدا ناوە، لەکاتێکدا زیادبوونی شەپۆلی دەستگیرکردنەکان نیگەرانییەکانی لەبارەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەکان لە وڵاتەکەدا دروستکردووە.

 

هاوکات بەشێک لە شرۆڤەکاران بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی هەواڵگری و هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە ناوخۆی ئێران، گومانیان لە گەڕاندنەوەی ئەو کردەوانە بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی دەربڕیوە، بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، وردبینیی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ئەنجام دەدرێن، بەرز نابێتەوە بۆ ئەو ئاستەی کە دەکرێت بگەڕێندرێتەوە بۆ هاوکاریی هاوڵاتیانی مەدەنی و ئەو کەسانەی کە پۆستی سەرەکی هەواڵگرییان نییە.

 

لە هەمانکاتدا نیگەرانی گشتی لە دوو کاریگەریی ململانێ ئەلیکترۆنیەکانی نێوان ئێران و هێزەکانی ئیسرائیل لەسەر ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان پەرەی سەندووە.