پاژك: ئه‌م شه‌ڕه له دژی ئه‌و كوردانه‌یه كه خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان قبوڵ نه‌كردووه
پارتی ئازادی ژنی كوردستان "پاژك" ڕایدەگەیەنێت كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بەهاوکاری په‌ده‌كه بۆ سه‌ر باشوری کوردستان له دژی ئه‌و كوردانه‌یە كه خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان قبوڵ نه‌كرووه.
ناوەندی هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاژك راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژەی بەوەکردوە، كه هێرشی نوێی ده‌وڵه‌تی تورك كه ١٧ی نیسان ده‌ستیپێكرد بۆ گه‌لی كورد شه‌ڕی هه‌بوون و ئازادییه.
لە ڕاگەیەنەدراوەکەدا هاتووە: "له قۆناغێكدا كه شه‌ڕی جیهانی سێهه‌م به‌رفراوان بووه، بازرگانی و سه‌ودای چه‌په‌ڵ به‌سه‌ر كوردستان ده‌كرێت و به‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، وه‌ك سه‌ده‌ی رابردوو له‌م كاته‌شدا ده‌یانه‌وێت كوردان و به‌هاكانی پاكتاو بكه‌ن، له بری كوردایه‌تیه‌ك له سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، كوردایه‌تیه‌ك كه ناپاكی و خیانه‌ت له به‌ها و خاكی خۆی ده‌كات و خزمه‌ت به دوژمن ده‌كات به‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه و ژناندا ده‌سه‌پێنرێت و به‌و جۆره ده‌یانه‌وێت كه له‌م سه‌ده‌یه‌شدا گوشار و زۆرداری پاكتاوكاری به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا بسه‌پێنن و به‌بێ قه‌واره بیهێڵنه‌وه".
ئاماژە بەوەشکراوە "هێرشی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك كه به پشتیوانی ته‌واوه‌تی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌و ئامانجانه‌ن كه نه‌هێڵن شۆڕشی ئازادیمان له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوببێته‌وه و كاریگه‌ری بكاته سه‌ر ته‌واوی جیهان، ده‌یانه‌وێت سه‌ركوتی بكه‌ن و بیخنكێنن، به‌م جۆره ده‌یانه‌وێت كه سیاسه‌تی پاكتاوكاری و له‌ناوبردنی سه‌دساڵه كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مانیاندا ده‌سه‌پێنن سه‌ركه‌وتووی بكه‌ن"
ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی تێدا هاتووە: "كورد به سه‌دان ساڵه له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه هه‌ژمونخوازه‌كان بێ قه‌واره هێڵراوه‌ته‌وه، كوردستان داگیركراو تاڵان كرا، ئه‌مڕۆش هێرشه پاكتاوكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست كه دوژمنی كوردانه، به پشتیوانی هه‌مان ئه‌و هێزانه ئه‌نجام ده‌درێن، هێرشه داگیركارییه‌كان له چوار پارچه‌ی كوردستان، له مه‌خمور و شه‌نگال له ١٧ی نیساندا به به‌شداری په‌ده‌كه به شێوه‌یه‌كی هاوكات بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، شه‌نگال و رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكرد، ئه‌م راستیه نیشان ده‌دات، هێرشی لەناوبردن كە لەلایەن فاشیزمی دەوڵەتی توركەوە بەرێوە دەچێت، نەتەنیا لەدژی بزوتنەوەی ئازادیخوازیخوازی گەلی كوردستان یا گەریلایە، شەڕێكی وەهایە كە لەدژی هەموو ئەو كوردانەیە كە بەشێوەیەكی ئازاد بیردەكەنەوە و خۆبەدەستەوەدان و بندەستی قەبوڵ ناكەن".
ئەوەش وتراوە: "تێكۆشانی ئێمەی ئازادیخوازی بەو ئەندازەی بۆ گەلی كوردە، بۆ ژنان، گەلانی هەرێمەكە و دنیا نرخی مەزن و گەورەی بۆ ئازادی ئافراندووە، ئێستاش دەیانەوێت ئەم نرخه تەسفیە بكەن، كورد و ژنان و لایەنگێرانی ئازادی دەبێت لەدژی فاشیزمی دەوڵەتی تورك، لەدژی خیانەتی پەدەكە دەست لەناودەست لەگەڵ بەرخۆدانی گەریلای مێژوویی هەڵسەوكەوت بكەن، لەدژی لەناوبردن و خیانەت بەهێزی خۆیان، بەروومەتی خۆیان، بەراستینەی گەلی شەڕكەر و بەرخۆدانڤان وەڵام بدەنەوە. ئەركی مێژوویی گەلی كوردستان، ژنان و لایەنگێرانی ئازادی بەشداری بەرخۆدانی، قارەمانیەتی ئەوانە ببن كە لەهەر هەلومەرجێكی قورس و گراندا ڕێگە بەتەسلیمیەت و خیانەت و داگیركەری نادەن".
لە کۆتاییدا پاژک داوا لە تەواوی گەل و گەلی باشوری کوردستان، لایەنگرانی ئازادی، هێزە دیموکراسیخوازەکان، چەپەکان، سۆسیالیستەکان، ژینگەپارێزان، فێمینیستەکان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ دەکات، کە بەبێ دواخستن و دواکەوتن لە دژی داگیرکاری هەڵوێست نیشان بدەن و وانەیەکی مێژووی بە فاشیزمی دەوڵەتی تورک و خیانەت بدەن.