پاڵەوانێتی وەرزشی عەرەبی؛ وەرزشوانێکی جەزائیری مەدالیای زێڕی هەڵدانی چەکوش بەدەستهێنا
زەهرە تاتار، وەرزشکاری جەزائیری میدالیای زێڕی هەڵدانی چەکوش لە پاڵەوانێتی وەرزشی عەرەبی بەدەستهێنا و پێشەنگی جەزائیری بە سێ مەدالیای زێڕ درێژکردەوە، لە نازناوەکە نزیک بووەوە.

ناوەندی هەواڵ- ٣ی ئایار، جەزائیر پێشەنگی خۆی لە ڕیزبەندی ٢٤هەمین پاڵەوانێتی وەرزشی عەرەبی چەسپاند و سەرکەوتنێکی فەرماندەیی لەم چاپەدا مسۆگەر کرد، کە لە کۆمەڵگەی میلود هەدەفی لە ئۆران بەڕێوەچوو، ئەم سەرکەوتنە ژمارەی جەزائیر لە ڕۆژی چوارەمدا بە سێ مردالیای زێڕ و دوو مەدالیای زیو و دوو مەدالیای برۆنزی بەرزکردەوە، بەمە کۆی گشتی مەدالیای جەزائیر لەم پاڵەوانێتییەدا دەگاتە ٣٦ مەدالیای، لەنێویاندا ١١ مەدالیای زێڕ.
لە چوارەمین ڕۆژی پاڵەوانێتی وەرزشی عەرەبی ٥ یاری کۆتایی بەڕێوەچوو، جەزائیر لە سێ یاریدا زێڕی بەدەستهێنا، زەهرە تاتار بە مەدالیای زێڕ لە هەڵدانی چەکوش دەستیپێکرد و لە سێیەم هەوڵی هەڵدانی ٦٤.٧٢ مەتری بەدەستهێنا، پێش رەوان بەرەکاتی میسری کەوت، هاوکات زوینا بوزبەری جەزائیری ناچار بوو بە هەڵدانی ٦٠.٦٠ مەتر بە مەدالیای بڕۆنزی ڕازی بێت.
جگە لەوەش هەڵبژاردەی جەزائیر لە پێشبڕکێی ٤x١٠٠م بۆ هەردوو ڕەگەز دەستکەوتێکی بەرچاوی بەدەستهێنا و بە ٤٧.١٨ چرکە مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا، بە٧١ چرکە لە مە دالیای زیوی میسری بردەوە.
لە هەواڵێکی دیکەدا، جەزائیر لە پێشبڕکێکانی دوێنێدا دوو مەدالیای زیو و دوو مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا، نەسیمە ئیسماعیل،ڕاکەر لە پێشبڕکێی کۆتایی ٣ هەزار مەتری ستیلچەس بە کاتژمێر ١٠:٢٠.٥٤ مەدالیای زیوی بەدەستهێنا، لە رەحاب زاهیری تونسی بردەوە. هەروەها نور مریم جەزائیری لە هەمان پێشبڕکێدا مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا، زوینا بوزبەریش دووەم مەدالیای برۆنزی لە هەڵدانی چەکوش بەدەستهێنا.
لەبەر ڕۆشنایی ئەم ئەنجامانە، جەزائیر بە ٣٦ مەدالیای لە پێشەوە دەمێنێتەوە، کە میسر، سعودیە، تونسە، دوای ئەوەی هەر هەڵبژاردەیەک ٤ مەدالیای زێڕی بردەوە، چاوەڕێی ڕۆژی پێنجەم و کۆتایی دەکات.