پاسێک کە منداڵانی کچی دەگواستەوە تووشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو

پاسێکی خوێندنگا لە کرماشان کە منداڵانی کچی دەگواستەوە تووشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو، لەڕووداوەکەدا دوو منداڵ گیانیان لەدەستداو ١٧ی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ماهیدەشت -ی سەر بە شاری کرماشان، پاسێکی خوێندنگا کە هەڵگری منداڵانی کچ بوو لەگەڵ پاسێکی خوێندکارانی ناوەندی پێکیاندادا.

 

پاسی منداڵە کچەکان ١٩ منداڵی تێدا بووە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و ١٧ی دیکەش برینداربوون، کە دووانیان تەندروستیان ناجێگیرە.

 

لەکاتی چارەسەرکردنی منداڵە بریندارەکان لەنەخۆشخانەی تاڵەجانی، ئاماژە بەوەکراوە کە هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی خێراییەکی زۆر و تێپەڕبوونی نادروستەوە بووە.