پارتی باستای سویسری داوای دیداری لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کرد
پارتی باستای سویسری پشتگیری خۆی بۆ کەمپینی "دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەم' دەبڕی، کە هەڵمەتێکی نێودەوڵەتییەو بەخواستی دیداری ڕێبەری گەلی کورد دەستپێکراوە.

ناوەندی هەواڵ
فرانزیسکا ستێر. سکرتێری گشتی پارتی باستا کە پارتەکەیان لە بواری ئیکۆلۆژی، فێمینستی و سۆسیالیستییدا کار و خەبات دەکەن، بەناوی پارتەکەیەوە بەشداری کەمپینی "دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەم" بوو. هەڵمەتەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەلایەن کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا "EFFP"ەوە دەستپێکراوە و ئامانجی هەڵمەتەکە دیدارکردنە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتەکە لە قۆناغی یەکەمییدا لەسەر ئاستی کەسایەتی و پارت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دەدرێت.
فرانزیسکا ستێر بۆ ئەم مەبەستە نامەیەکی ئاڕاستەیی وەزارەتی دادی تورکیا کرد و دواکاری بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی کردووە، لە نامەکەدا کە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا نێردراوە، ئاماژە بە کاریگەر و دەنگدانەوەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ی شوباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کراوە لە ئاستی نێونەتەوەییدا و بە بانگەوازییەکی مێژوویی بۆ چارەسەری و هێنانەئارای ئاشتی پەسن کراوە.
فرانزیسکا ستێر ئاماژەی بەوەدا بانگەوازیییەکی ڕێبەری گەلی کورد بۆ بونیاتنانی جێگەیەکی شایستە بەژیان هەلێکی مێژووییە و وتی: "تاوەکوو چاوم بە بەڕێز ئۆجالان نەکەوێت، ناتوانم بە قوڵی و کاریگەرتر لە فیکر و ڕوانگەکانی تێبگەم.". فرانزیسکا ستێر دەستنیشانی کرد ئامانجەکەی لە بەشداری کەمپینەکە بۆ ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە و هیوایی خواستووە بە بێ هیچ ڕێگرییەک بتوانێت ڕێبەر ئاپۆ ببینێت.
فرانزیسکا ستێر جەختی لە پێویستی ڕەخساندنی هەلومەرجەکانی بانگەوازییەکی ڕێبەر کردووەتەوە و وتی: بۆ ئایندەی تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە چارەسەری یەکسانی و دیموکراتیکی بڕەخسێندرێت.